سنە/ سیمای شار بە جلی کوردی ڕازایەوە

خەڵکی پارێزگای سنه به بانگەوازی چالاکی مدنی ئەو شاره ، بۆ ناڕەزایەتی دژی میدیاکانی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی به دروشمی جلی کوردی شۆناسی ئیمەیه، شەقامەکانی ئەو شارەیان به جلی کوردی رازاندەوە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، دوای سووکایەتی بەڕێوەبەری کاناڵی دووی کۆماری ئیسلامی بە پۆشینی جلی کوردییەوە هاتنە سەر شەقامەکان.

لە بەرنامەی دوو ڕۆژ لەمەو پێشی کاناڵی ٢ی کۆماری ئیسلامی ئێران "محەممەد جەعفەر خۆسرەوی" بەڕێوەبەری ئەم بەرنامە بە میوانی بەرنامەکە کە بە جلی کوردی و فەرەنجی ئامادە ببوو وتی: بۆچی جلی شوانیت پۆشیوە.

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هاشتەگی "جلی کوردی ناسنامەی منە"، وڵامی ئەو سووکایەتییانەی کە جلی کوردی بەشێک لە ناسنامە و مێژووی کوردە دایانەوە و ئەمڕۆش بە جلی کوردییەوە لە سەر شەقامەکان ئامادە بوون.

کۆماری ئیسلامی بە کوتانی کلتووری کوردی لە ڕێگای کاناڵ و بەرنامەکانییەوە دەیهەوێ مێژوو و نەتەوەکان ژینۆساید بکات بەڵام خەڵکی وشیاری کورد لە بەرامبەر ئەم سووکاتییە بێ هەڵوێست نەبوون.



PM:05:25:20/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌