بۆ ڕای گشتی


ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویان کردوەتەوە کە سەرکەوت ئەحمەدی ناسراو بە ڕامبۆ کە پێشتر پێشمەرگەی کۆمەڵە بووە، لە لایەن ئەوانەوە لە ئێران دەستبەسەر کراوە، لەو پەیوەندەدا بە پێویستمان زانی کە ڕای گشتی ئاگادار بکەینەوە، جیا لەوەیکە ئێمە لە دەستبەسەر کردنی هیچ کەس لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە خۆشحاڵ نین، بۆ بەرچاو ڕوونی جەماوەری کوردستان و بەرگری لە هەرجۆرە دەنگۆی بێ بنەما بە ئاگاداری ئێوەی دەگەیەنین کە سەرکەوت ئەحمەدی ماوەیەک لەمەوبەر باسی لەوە کرد کە بەشداری لە کێبەرکێی هەڵاتن کردووە و تەنانەت لە وڵاتی تورکیە (ئیستانبۆڵ) مێداڵیای هێناوە و هتد.

بەڵام دوای لێکۆڵینەوە لەو پرسە دەرکەوت کە ناوبراو ساختەکاری کردووە و وتەکانی بە تەواوی ناڕاستن و تەنیا بە مەبەستی چەواشەکاری و فریودانی تەشکیلات ئەم داستانانەی هەڵبەستووە، هەروەها کۆمەڵێک رەسمی مۆنتاژ کراویشی بۆ سەلماندنی قسەکانی درووست کردبوو. دیارە دوای لێپرسینەوەکان کۆمەڵێک گوومانی دیکەش ساز بوون و لە کۆتاییدا بڕیار درا کە ناوبراو شیاوی مانەوە لە ریزەکانی کۆمەڵەدا نیە و دوورخرایەوە. تا ئەو جێگایەی بە دەستبەسەر کردنەکەی دەگەرێتەوە تەنیا زانیاری ئێمە ئەوەیە کە ناوبراو ویستوویەتی لە رێگای ئێرانەوە بچێ بۆ وڵاتی توورکیە و لە خاکی ئێران لە لایەن ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

22,01,2021 زاینیی


PM:07:40:22/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌