بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتی هوڵەند


بە بۆنەی یادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی مانگی بەفرانباری سێ ساڵ لەمەوبەری ئێران وە هەروەها هەوەڵین ساڵوەگەری تاوانی سپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە لێدانی فرۆکەی ئوکڕاینی، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی ژانویەی ٢٠٢١، لە شاری ئامستردامی وڵاتی هۆڵەند لە مەیدانی سەرەکی شار "بورس پلەین" ئاکسیونێک بەڕێوە چوو.

ئەم ئاکسیونە لە لایەن "شۆڕای هاوئاهەنگی ئاکسیونەکانی هۆڵەند" ڕێکخرابوو کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، کۆمیتەی هۆڵەند لەو شۆڕایەدا ئەندامە.

جیا لە دروشم، پلاکارد و وێنەی قوربانیان، پۆدیومێک و تریبونێک بۆ وتاری بەشداربوون تەرخانکرابوو.

لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە هاوڕێ کاوە سەرسەیفی پەیامێکی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد، لە پەیامەکەدا وێڕای ڕێز گرتن لە سەرجەم قوربانیانی فرۆکەی لێدراوی ئۆکڕاینی و هەروەها گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی مانگی بەفرانباری سێ ساڵ لەمەوبەر، ئاماژە بە تاوانبار بوونی ڕژێمی ئێران کرا کە ئەم تاوانانە لە لایەن هێزە نیزامییەکان و کاربەدەستانەوە بە ئاگاداری و ئەنقەست و بە مەبەستی دیاریکراو ئەنجام دراون. ناکڕێ بڵێین کۆمەڵکوژێیەکانی کوردستان بە هەڵە بوون، ناکرێ بڵێین کۆمەڵکوژی کرێکارانی ساروقامیش یا خەڵكی بێتاوانی قاڕنێ، قەڵاتان، سەوزی، ئیندرقاش و دەیان نموونەی دیکە بەهەڵە بوون، بۆیە مانەوەی کۆماری ئیسلامی بەستراوەتەوە بەو تاوانانە کە ئەنجامیان ئەدات.

زارا خانمی باوندپور لە لایەن "ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" وتارێکی لە سەر ئەم بابەتە پێشکەش کرد و داوای کرد حکومەتی داهاتوی هۆڵەند ئەو تاوانانە لە بەر چاو بگرێ.

لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان کاوە سەرسەیفی وعەزیز خوسرەوی بەشداری ئاکسیونەکە بوون.

شایانی باسە لە بەر پەرەستاندنی ڤایرۆسی کرۆیدی ١٩ و یاساو رێسای زۆر، شارەوانی ئامستردام، ڕێژەی دیارێکراوی بەشدرابووان ئاراستەی دەستەی بەڕێوەبەران کردبوو.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند



PM:05:39:24/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌