بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵە لە کۆنگرەی ساڵانەی پاڕتی"کار"ی هوڵەند


ڕۆژی شەممە ٢٣ی مانگی ژانوییەی ٢٠٢١ پاڕتی سۆسیال دیموکڕاتی هوڵەند(پاڕتی کار) بە شێوەی ئانڵاین کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بە بەشداریی سێ هەزار کەس بەڕێوە برد.

هەر چەند بڕیار بوو کە کۆنگرە لە ١٦ی مانگ بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆکی سیاسی پاڕتی کار "ئاشەر لۆدەوەیک" لە پۆستی حزبی و سەرۆکایەتی فڕاکسیونی حزبەکەی لە پاڕڵمان، بە هۆی هەڵەی بەرپرسانی حکومەت لە بەڕێوەبردن و چاوەدێریی ماڵی لە سەر یارمەتی مانگانەی مناڵان واتە(باخچەی ساوایان)، کۆنگرە هەفتەیەک وەدواخرا بۆ ٢٣هەم.

باسەکانی سەرەکی کۆنگرە تەرخان کرابوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی سیاسیی نوێی "پاڕتی کار" و هاوکات کاندیداتۆڕیی بۆ سەرۆک فڕاکسیونی حزبکە لە پاڕڵمان و هەروەها هەڵبژاردنی کاندیداتۆرەکان بۆ نوێنەرایەتی لە پاڕڵمان بۆ حکومەتی داهاتوی هوڵەند کە بڕیارە ١٧ی مانگی مارسی داهاتوو هەڵبژاردنی پاڕڵمانی بەڕێوە بچێت.

هەرچەند زۆربەی کارەکانی کۆنگرە پێشتر بە شێوەی ئانڵاین ئەنجامدرابوون بەڵام لە کۆنگرەدا بە دەنگدان بە بریارەکان و کاندیدە پێشنیارکراوەکان ڕەسمییەت درا بە برگە و کاندیدەکان.

 "لیلینە پڵۆمن" لە کۆنگرەدا وەک سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبەکەی بۆ هەڵبژادنەکانی پاڕڵمانی دەنگی زۆرینەی بەدەست هێنا.

لە لایەن کۆمەڵەوە کۆمیتەی هوڵەند دوو هاوڕێ دیاری کرابوون بۆ بەشداریی لە کۆنگرە. هاوڕێ حەسیبە لوتفیزار یەکێک لە بەشداربووانی کۆنگرە بوو.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند


PM:09:40:24/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌