دەستبەسەر بوونی دوو شارۆمەندی دیکەی خەڵکی شارەکانی سەقز و سنە


لە بەردەوامی دەستبەسەر بوونی شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی کوردستان، دوو شارۆمەدنی دیکە لە شارەکانی سەقز و سنە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێ هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکان، لە شاری سەقز شارۆمەدنێکی تەمەن ٣٠ ساڵیان بە ناوی "بابەک بابایی" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندان، شارۆمەندێکی خەڵکی شاری سنە، بە ناوی "جەمیل ئەحمەدییان" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بی هێچ بەڵگەیەکی دادگا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەبارەت بەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی زیاتر لە بەر دەستدا نیە.


AM:10:23:25/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌