مەریوان/ ئەندامێکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "جەبار عەزیزی" خەڵکی شاری مریوان و یەکێک لە ئەندامان و دۆستە بە وەفاکانی کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشینەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک جەبار عزیزی لە سەرەتای هاتنەسەرکاری رژیم، بەهۆی چالاکی سیاسی، دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ شاری بەندەر عەباس تەبعید کرا
.

کاک جەبار عەزیزی لە ساڵی ٢٠٠١ی زاینیی، ساڵێ دوای جیابوونەوەی کۆمەڵە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێوەندی بە تەشکیلاتی زاگرۆسەوە گرت و ئامادەیی خۆی بۆ کار و چالاکی لە بەشی رێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە ناوخۆی کوردستان دەربڕی. بە هۆی کار و چالاکی بەردەوامی لە پێناو ئامانجەکانی کۆمەڵەدا لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی کرایە ئەندامی ڕەسمی کۆمەڵە و زیاتر لە جاران ئەرکە حیزبییەکانی بە جێ دەگەیاند.

کاک جەبار و بنەماڵەکەی بە هۆی خەباتکاری وەفاداریان بە کۆمەڵە و هەروەها کاک "فایەق عەزیزی" برای کاک جەبار و هەشت کەسی دیکە لە شۆڕشگێڕانی شاری مەریوان لە لایەن خەلخالیەوە ئێعدام کران.

گیان لەدەست دانی کاک جەبار عەزیزی خەسارێکی گەورەبوو کە لە کۆمەڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کەووت
.

بە ناوەی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە، خزم و کەسووکاری کاک جەبار دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. یادی کاک جەبار عەزیزی بەرز و بەڕێز بێت.

ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە

٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی

٢٦ی فۆرییەی ٢٠٢١ی زاینیی


PM:04:09:26/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 207 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌