بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە،
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ چووارشەممە، رێکەوتی ۱۳ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دایە تەلێعە شەریفی،
دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە، عومەر ئیسماعیلی و هەروەها خۆشکی هاوڕێی گیانبەختکردووی
کۆمەڵە مام رەحمان شەریفی له شاری دیواندەرە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی
لە ژیان کرد.
دایە تەلێعە، لە بنەماڵە
شۆڕشگێڕ و ناسراوانیشاری دیواندەرەن کە خزمەتێکی زۆریان بە کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان
کردووە.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی
خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری شەریفی، ئیسماعیلی و خەڵکی تێکۆشەری شاری دیواندەرە
دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.