بەرھەمی دەرھێنەرێکی کورد لە سەر "کیمیابارانی سەردەشت" لە سنە پیشان درا

فیلمی "یەکشەممەی ڕەش" سەبارەت بە کیمیابارانی شاری سەردەشت لە سینەما بەھمەنی سنە پیشان درا. شایانی باسه بەشێک لە گوندەکانی کرماشان و مەریوان و ھەروەھا شارەکانی نۆدشە، شنۆ و سەردەشت لە شەڕی ئێران و عێراق کیمیاباران کراون.

ئاسۆی رۆژھەڵات: بە پێی ئەو ھەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، فیلمی "یەکشەمەی رەش" بەرھەمی دەرھێنەرێکی لاوی کورد بە ناوی "بۆرھان ئەحمەدی" سەبارەت بە کیمیابارانی شاری سەردەشت، لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی کلتووری و ھۆنەرمەندان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی بەرگری لە مافی قوربانیانی کیمیابارانی سەردەشت، لە شاری سنە پیشان درا.

جێگەی باسە لە کاتی شەڕی نێوان ئەو ٢ دەسەڵاتە ژمارەیەک لە شار و ئاواییەکانی کوردستان کیمیاباران کراون و ئەو ناوچانەی کە بە زۆری کەوتوونەتە بەر ئەو ھێرشانە بریتین لە: بەشێک لە گوندەکانی کرماشان و مەریوان لەوانە گوندەکانی بانە زەردە، نژمار، قەڵاجێ، دزڵێ، نێ، بالک، ئالوت، بولحەسەن، میک، باینجان، رەش ھەرمێ و ھەروەھا شارەکانی نۆدشە، شنۆ و سەردەشت لەو شەڕانەدا کیمیاباران کراون.

PM:12:23:16/07/2015




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌