دووڕێیانی تەسلیم بوون یان تەسلیم بوون!



ئەردەڵان فەرەجی


بە دوای پەیامەکەی دۆناڵد ترامپ لە ژاپۆنەوە بۆ سەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەتی بۆ شەخسی خامنەیی کە وتی؛ ئێمە بە نیازی ڕووخانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ڕژیم چێنج نین، ئێمە لەگەڵ ئەم ڕژیم و ئەم کەسانەی کە لە ئێران لە دەسەڵات دان، ئامادەی وت و وێژین، تۆپی یارییەکەی خستە زەوی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەتی شەخسی خامنەییەوە. بۆ لێکدانەوەی ئەو پەیامەی ترامپ ناکرێ مانگی ڕەمەزان و بە تایبەتی تر ڕۆژی قودس لە بەرچاو نەگرین.

کۆتاهەینی هەموو مانگێکی ڕەمەزان کە خومەینی بۆ دژایەتی ئیسرائیل و ئەمریکا و بە ناو بۆ داکۆکی لە فەلەستین بە ڕۆژی قودسی ناوزەد کردبوو و ساڵانە ببووە پیکنیکێکی سیاسی ڕژیم و بەزۆر ڕاکێشانی کارمەندان و موچەخۆرانی خۆی، بۆ بەشداری لەو شانۆگەرییە، ئەمساڵ بوو بە شانۆی مقاومەتی لەرزۆکی””

دوو خاڵی جێی سرنجی ڕۆژی قودسی ئەمساڵ بریتی بوون لە؛ ١. نیشانەیەک لە ماکێتی موشەکە دوور هاوێژ و بالیستیکەکان نەبوو ٢. بەشداری هەموو سەرانی ڕژیم جگە لە قاسم سولەیمانی و دار و دەستەکانی

ڕۆژی قودسی ئەمساڵ شانۆی خۆراگری لەرزۆکی ڕژیم بوو. ئەو خۆڕاگرییەی کە خامنەیی وەک تەنیا بژاردەی بەردەم بژاردەکانی ئەمریکا کە یان جەنگ دەبێت یان وت و وێژ.

بەدوای شانۆی خۆڕاگرییە لەرزۆکەکەی ڕژیم لە کارناواڵی قودس دا، کۆبوونەوەی نهێنی بیلدربێرگ لە سوویس هات کە تێدا "جراڵد کوشنێرزاوای ترامپ کە بە قوتابی "هێنری کیسێنجێردەناسرێت، لە پەنێلی سەرەکی لەگەڵ دەیڤید پێترایۆس، پرسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی جادەی هەورێشم و هێژێمۆنی ڕوسیەیی بەڕێوە برد. چەند تەوەرەیەکی گرنگی کۆبوونەوەکەی بیلدربێرگ بریتی بوون لە؛ بریگزیت و داهاتووی یەکێتی ئۆرووپا ٢. کۆنترۆڵی چین و ڕوسیە و مامەڵە گەورەکە و ٣ش داهاتووی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پرسی ئێران بەشێکی گرنگی ئەو باسە بوو.

لەپاڵ کۆبوونەوەکەی بیلدربێرگ مایک پەمپێئۆ لە گەڵ بەرپرسانی سویس پرسی ئێرانیان تاوتوێ کرد و وای کرد کە لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی پەمپێئۆدا، ئامادەی ئەمریکا بۆ دان و ستان و وت و وێژی بێ پێش مەرج بۆ قسەکردنە لە سەر ١٢ مەرجەکەی پێشووی ئەمریکا بۆ دانیشتن لە سەر ڕێکەوتنێکی نوێ، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕاگەیانرا. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەرەیەک ڕەتیان کردەوە کە لەگەڵ ئەمریکا وت و وێژ بکەن و لە لایەکی دیکەوە ڕووحانی باسی لەوە کرد کە دەرکەی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی وت و وێژ لەگەڵ ئەمریکا کراوەیە

بە دوای پەیامەکەی پەمپێئۆ ڕووەو ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بەرپرسانی تاران تا ١٥ی ژووەن کاتیان هەیە بۆ وڵامدانەوە، چونکا بڕیارە ڕۆژی ١٥ی مانگ پاش گەڕانەوەی لە لەندەن، دۆناڵد ترامپ خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکا ڕابگەیەنێت و پەردە لە سەر پلانەکەی بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەڵدەداتەوە.

کۆماری ئیسلامی دارێکی بە دەستەوەیە کە هەر دوو سەری قیرە، وت و وێژ دەکات هەر وەی، وت و وێژ ناکات هەر وەی! چونکا لە هەمووان باشتر دەزانێت ئەو سەری ئەم ڕێگایە، تەسلیم بوونە و تەسلیم بوون



AM:12:13:05/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 57 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌