لە واشینگتۆن چ باسە؟

خسرەو ئەڵماسی

له‌‭ ‬كاتێكدا،‭ ‬لێپێچینه‌وه‌ی‭ ‬فه‌رمی‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌نجومه‌نی‭ ‬نوێنه‌رانی‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬دژی‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬په‌سند‭ ‬كراوه‌،‭ ‬پێناچێت‭ ‬ده‌نگی‭ ‬پێویست‭ ‬له‌‭ ‬مه‌جلیسی‭ ‬سێنا‭ ‬بهێنێت‭ ‬بۆ‭ ‬له‌‭ ‬كار‭ ‬لادانی‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كان‭. ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬به‌‭ ‬هۆی‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬زۆرینه‌ی‭ ‬سێنا‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬كۆمارییه‌كاندایه‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوه‌تی‭ ‬پشتگیری‭ ‬دۆناڵد‭ ‬تڕامپ‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬ته‌نیا‭ ‬كاندیدیشیانه‌‭ ‬بۆ‭ ‬هه‌ڵبژاردنه‌كانی‭ ‬ساڵی‭ ‬‮٢٠٢٠‬‭. ‬

دۆناڵد‭ ‬تڕامپ‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬سێهه‌م‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬به‌‭ ‬فه‌رمی‭ ‬لێپێچینه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬ئه‌نجومه‌نی‭ ‬نوێنه‌رانه‌وه‌‭ ‬لێ‭ ‬بكرێت،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هیچ‭ ‬سه‌رۆكێكیان‭ ‬له‌‭ ‬پرۆسه‌كانی‭ ‬پێشووتردا‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬سێناوه‌‭ ‬له‌‭ ‬كار‭ ‬لا‭ ‬نه‌دراوه‌ن‭. ‬هه‌ڵبه‌ت‭ ‬سه‌رۆكێكیش،‭ ‬پێش‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬پرۆسه‌ی‭ ‬لێپێچینه‌وه‌ی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ده‌ست‭ ‬پێ‭ ‬بكرێت،‭ ‬وازی‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رۆكایه‌تی‭ ‬هێنا‭. ‬دۆناڵد‭ ‬تڕامپ‭ ‬به‌‭ ‬دوو‭ ‬تۆمه‌تی‭ ‬خراپ‭ ‬به‌كارهێنانی‭ ‬ده‌سه‌لاتی‭ ‬سه‌رۆكایه‌تی‭ ‬و‭ ‬ته‌گه‌ره‌‭ ‬خستنه‌‭ ‬به‌رده‌م‭ ‬لێكۆڵینه‌وه‌كانی‭ ‬كۆنگره‌‭ ‬لێپێچینه‌وه‌ی‭ ‬لێكرا‭ ‬و‭ ‬زۆربه‌ی‭ ‬هه‌ره‌‭ ‬زۆری‭ ‬دێموكڕاته‌كانی‭ ‬ئه‌ندام‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌نجومه‌نی‭ ‬نوێنه‌ران‭ ‬دژی‭ ‬سه‌رۆك‭ ‬ده‌نگیان‭ ‬دا‭. ‬له‌‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬ئه‌وان،‭ ‬ته‌وای‭ ‬كۆمارییه‌كان‭ ‬ده‌نگیان‭ ‬له‭ ‬دژی‭ ‬لێپێچینه‌وه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬پشتیوانی‭ ‬دۆناڵد‭ ‬تڕامپی‭ ‬هاوحیزبییان‭ ‬دا‭. ‬

سه‌ره‌رای‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئاڵۆزییانه‌‭ ‬و‭ ‬كێشه‌‭ ‬و‭ ‬گرفته‌‭ ‬ناوخۆییانه‌،‭ ‬ئیداره‌ی‭ ‬ئێستای‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬تا‭ ‬دێت‭ ‬گووشاره‌كانی‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬رێژیمی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬زیاتر‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬كه‌س‭ ‬و‭ ‬ناوه‌ند‭ ‬و‭ ‬كۆمپانیای‭ ‬زیاتر‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬لیستی‭ ‬گه‌مارۆكانه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬له‌وه‌ش‭ ‬گرینگتر،‭ ‬به‌‭ ‬ڕاشكاوی‭ ‬پشتیوانی‭ ‬خۆیان‭ ‬بۆ‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئێران‭ ‬به‌‭ ‬گشتی‭ ‬و‭ ‬خۆپێشانده‌رانی‭ ‬ناڕازی‭ ‬به‌‭ ‬تایبه‌تی‭ ‬ده‌ربڕیوه‌‭. ‬ئه‌و‭ ‬وشانه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬زاری‭ ‬به‌رپرسانی‭ ‬ئه‌مریكی‭ ‬به‌رامبه‌ر‭ ‬رێبه‌ران‭ ‬و‭ ‬به‌رپرسانی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ئێران‭ ‬به‌‭ ‬كار‭ ‬ده‌بردرێن،‭ ‬ده‌سته‌واژه‌‭ ‬و‭ ‬وشه‌گه‌لێكی‭ ‬نوێ‭ ‬له‌‭ ‬خۆ‭ ‬ده‌گرن‭ ‬كه‌‭ ‬هه‌ڵگری‭ ‬په‌یامی‭ ‬دۆستایه‌تی‭ ‬و‭ ‬چاوپۆشی‭ ‬نین‭. ‬به‌‭ ‬پێچه‌وانه‌وه‌،‭ ‬رێبه‌رانی‭ ‬ئێرانی‭ ‬به‌‭ ‬دز‭ ‬و‭ ‬گه‌نده‌ڵ‭ ‬و‭ ‬جه‌رده‌‭ ‬و‭ ‬پیاوكوژ‭ ‬و‭ ‬ئاژاوه‌گێڕ‭ ‬و‭ ‬وشه‌گه‌لی‭ ‬هاوشێوه‌‭ ‬و‭ ‬هاوواتا‭ ‬پێناسه‌‭ ‬ده‌كرێن‭. ‬هه‌روه‌ها‭ ‬ئیداره‌ی‭ ‬ئێستای‭ ‬ئه‌مریكا،‭ ‬به‌‭ ‬پێچه‌وانه‌ی‭ ‬ئیداره‌ی‭ ‬پێشوو،‭ ‬راشكاوانه‌‭ ‬پاڵپشتی‭ ‬داواكانی‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ناڕازی‭ ‬و‭ ‬خۆپێشانده‌ری‭ ‬ئێران‭ ‬ده‌كات‭ ‬و‭ ‬پێی‭ ‬وایه‌‭ ‬گه‌لانی‭ ‬ئێران‭ ‬شیاوی‭ ‬ده‌سه‌ڵاتێكی‭ ‬باشتر‭ ‬و‭ ‬نۆرماڵترن‭. ‬به‌رپرسانی‭ ‬ئه‌مریكی‭ ‬به‌‭ ‬وردی‭ ‬چاودێری‭ ‬ره‌وشی‭ ‬ناوخۆی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬خۆپیشاندانه‌كانی‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬و‭ ‬ده‌نگی‭ ‬ناڕازی‭ ‬گه‌لانی‭ ‬ئێرانی‭ ‬ده‌بیستن‭ ‬و‭ ‬دیمه‌نه‌كانی‭ ‬تووندوتیژی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬به‌رامبه‌ریان‭ ‬ده‌بینن‭. ‬

له‌‭ ‬لایه‌كی‭ ‬دیكه‌وه‌،‭ ‬ئه‌مریكا‭ ‬هه‌ندێك‭ ‬له‌‭ ‬به‌رپرسانی‭ ‬سیاسیی‭ ‬عێراقی،‭ ‬‌به‌‭ ‬هۆی‭ ‬په‌یوه‌ندی‭ ‬نیزیك‭ ‬و‭ ‬ژێربه‌ژێریان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬رۆڵیان‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ركوتكردنی‭ ‬خۆپیشانده‌رانی‭ ‬عێراقی،‭ ‬خسته‌‭ ‬لیستی‭ ‬گه‌مارۆكانه‌وه‭ ‬و‭ ‬داوای‭ ‬له‌‭ ‬به‌رپرسانی‭ ‬باڵای‭ ‬عێراقی‭ ‬كردووه‌‭ ‬رێز‭ ‬له‌‭ ‬خۆپێشانده‌رانی‭ ‬عێراقی‭ ‬و‭ ‬داواكانیان‭ ‬بگرن‭. ‬به‌‭ ‬زه‌قی‭ ‬دیاره‌‭ ‬خۆپێشانده‌رانی‭ ‬عێڕاقی‭ ‬خوازیاری‭ ‬كۆتاییهێنان‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستوه‌ردانه‌كانی‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامین‭ ‬له‌‭ ‬وڵاته‌كه‌یاندا‭ ‬كه‌‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬كوشتار‭ ‬و‭ ‬وێرانی‭ ‬و‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬تاییفی‭ ‬و‭ ‬دواكه‌وتوویی،‭ ‬هیچ‭ ‬به‌رهه‌مێكی‭ ‬دیكه‌ی‭ ‬نه‌بووه‌‭. ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬پرۆسه‌ی‭ ‬به‌‭ ‬دیمۆكڕاتیزه‌كردنی‭ ‬كۆمه‌ڵگای‭ ‬عێراقی‭ ‬ئه‌و‭ ‬رووداوانه‌‭ ‬به‌‭ ‬شتێكی‭ ‬ئاسایی‭ ‬و‭ ‬ته‌ندروست‭ ‬ده‌زانێت‭ ‬و‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬له‌‭ ‬خۆدی‭ ‬ئه‌مریكاش‭ ‬پرۆسه‌ی‭ ‬دیمۆكڕاسی‭ ‬به‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬ململانێ‭ ‬بونیادنه‌ره‌كاندا‭ ‬رۆیشتووه‌‭. ‬

پێده‌چێت‭ ‬رووداوه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬ناوچه‌كه‌‭ ‬به‌‭ ‬گشتی‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬عێراق‭ ‬به‌‭ ‬تایبه‌تی‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌كی‭ ‬رێژە‌یی‭ ‬له‌‭ ‬قازانجی‭ ‬ویلایه‌ته‌‭ ‬یه‌كگرتووه‌كان‭ ‬بێت‭. ‬له‌‭ ‬به‌رامبه‌ردا،‭ ‬كۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬وه‌كوو‭ ‬حكومه‌تێكی‭ ‬نائاسایی‭ ‬و‭ ‬تێكده‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌جێندایه‌كی‭ ‬ئایدۆلۆژیكی‭ ‬ئاژاوه‌گێڕانه‌‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌یه‌كی‭ ‬به‌رچاو‭ ‬گۆشه‌گیر‭ ‬و‭ ‬ته‌ریك‭ ‬خراوه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬دۆخه‌كه‌ی‭ ‬هه‌م‭ ‬له‌‭ ‬ناوخۆ‭ ‬و‭ ‬هه‌م‭ ‬له‌‭ ‬ئاستی‭ ‬ده‌ره‌وه‌دا‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬خراپتر‭ ‬بوون‭ ‬ده‌ڕوات‭ ‬تا‭ ‬ئه‌و‭ ‬كاته‌ی‭ ‬له‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬سیاسه‌تانه‌ی‭ ‬ئێستای‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬بێت‭.‬


AM:01:02:05/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌