بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی کاری کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردوودا پشکی ژنان لە هەموو پیشەکان و ئەو کەسانەی حەقدەست وەردەگرن تەنیا ١٩ لە سەدی ژنان بوون و پیاوان ٨١ لە سەد بووە. ئەمە دەریدەخات ژنان لە چاو پیاوان لە دەستەبەرکردن و دەست پێڕاگەیشتنی پیشە و داهات لە ئێران زۆر نایەکسان و نابەرابەرن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا ٥٣.٩ لە سەدی کۆی پیشەکان و ئەو کەسانەی حەقدەست وەردەگرن لە کەرتی تاکەکەسی، تەعاونی و گشتی نزیکەی ٤٦.١ لە سەدی بێ حەقدەست و ئەو کەسانەی حەقدەست وەردەگرن (خاوەنکار، کارمەندی سەربەخۆ و کارمەندی فامیلی بێ حەقدەست) بوون، لە کاتێکدا کە ئەو پیاوانەی کە لە بەهاری ئەمساڵدا خاوەن داهات بوون نزیکەی ٢٠ میلیۆن کەس بوون، لە کاتێکدا ئەو ژنانەی کە خاوەن کار و داهات بوون چوار میلیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٨٥٨ کەس بووە.
ئهم بابهته 3726
جار خوێنراوهتهوه