داسەپاندنی حوکمی ١ ساڵ زیندانی بەسەر چالاکێکی ژنی کورد

داسەپاندنی حوکمی ١ ساڵ زیندانی بەسەر چالاکێکی ژنی کورد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان "فەرزانە جەلالی" چالاکی بواری ژنان لە لایەن شوعبەی ١ی دادگای ئینقلابی شاری "کرماشان" حوکمی ١ ساڵ زیندانی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، بەسەردا داسەپا.

ناوبراو لە ٥ی ڕەشەممەی١٣٩٥، لە لە سەر شەقام بە شێوەیکی ناجۆر دەستگیر و دواتر لە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تممەنی ئازاد کرا.
پێویستە بوترێ دوای ئازاد بوونی ناوبرا چەندی جار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە بانگهێشت و داوای هاوکاری لێ کرابوو و سەرەئەنجام ئەم هەوڵ و گوشارانەی ناوەندەکانی ڕژیم، فەرزانەی ناچار بە دەرچوون لە ئێران کرد.
فەرزانە جەلالی؛ خەڵکی هەورامان و لە دایکبووی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاویی و خویندنی باڵای لە زانستگای تاران لە بواری ئینسان ناسی و بەرپرسی پێشووی ڕۆژنامەی "صبح"ی زانستگای تاران بوو، ناوبراو سەرەڕای ئەوەی کە پلەی ٦ی تاقیکردنەوەی کنوکوری کارناسی باڵای لە ئاستی ئێران بەدەستهێنابوو، ساڵی ١٣٨٩لە درێژەدان بە خوێندن مەحرووم کرا.


ئه‌م بابه‌ته 3392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:15:19/05/2020