سینەمای
ئەزموونی، ئەزموونی ڕادیکاڵانە
ئیدریس
عەبدی
سینەمای
ئەزموونی یان فیلمی ئەزموونی ژانرێکە لە سینەما ،بنچینەی ئەم ژانرە لەسینەما
ئەگەرێتەوە بۆ بزووتنەوەی ئاوانگاردی ئورووپا لەدەیەی 1920.سینەمای ئەزموونی بە
جۆرێک لە بەرهەمهێنانی فیلم دەگوترێت کە بە تەواوەتی لەرەوتی گشتی و باوی فیلمسازی
دوورە و تەنانەت ئەتوانین بڵێین کەهەندێک جار دژایەتی سینەمای باو یان سینەمای
تیجاری دەکات.لەدەیەی 1960 دا سینەمای ئەزموونیان بە ناوی سینەمای پەنامەکی و
نهێنی ناو لێ دەبرد.زۆربەی کات فیلمێکی ئەزموونی بەوە دەناسن کەچێرۆکێکی خەتی نییە
و تێیدا لەتەکنیکگەلێکی پێناسەنەکراو کەڵک وەرگیراوە.لەوانەیە لەفیلمێکی
ئەزموونیدا هەندێک لەگرتەکان بە تەواوەتی فوکووس نەبن یان کامێرا گۆشەنیگایەکی
سەیروسەمری بێت.
مونتاژی
سەرکێشانە یەکێکی دیکە لەتایبەتمەندیەکانی فیلمی ئەزموونیە.لەمونتاژی ئەم
فیلمانەدا لە هیچ کام لەتوخمە ناسراوەکانی مونتاژ وەکوو دیزاڵو،فەید ئێن و فەید
ئاوت یان مەچ کات کەڵک وەەرناگیردرێت.دەنگی voice
over لەم
فیلمانەدا زۆر بەکار دێت.هەندێک جار دەبینین لەم فیلمانەدا هیچ موزیکێک بە کار
نەهاتووە ویان فیلمەکە هیچ دەنگێکی نییە.
ئامانج
لەبەکارهێنانی ئەم جۆرە تەکنیکانە ئەوەیە کەبەردەنگ لەتێگەیشتنی فیلمەکەدا چالاکتر
بێت و پێوەندییەکی فیکری قووڵتر لەگەڵ فیلمەکەدا بگرێت.بەردەنگ لەفیلمی گێرانەوەی
کلاسیکدا هیچ هەڵبژاردەیەکی لەبەردەستدا نییە و لەبەرامبەر فیلمەکەدا بێ دەسەڵاتە ، فیلمی گێرانەوەی
کلاسیک هەر شتێک وەکوو چیرۆک بە بەردەنگ
نیشان بدات،بەردەنگ بە ئاسانی
قەبووڵی دەکات.
لەدەیەی
1960 دا فیلمی ئەزموونی دژایەتی فەرهەنگی
باوی ئەو کاتەی دەکرد.پێکهاتەی زۆربەی
فیلمەکانی ئەم ژانرە لەسینەما،پێکهاتەیەکی ئێمپرسیونیزمی و شاعیرانەیە.وەکوو هەموو
بزووتنەوە پێشکەوتنخۆازەکان سینەمای ئەزموونی سینەمایەکی ئامانج خوازە،ئامانجی
گەیشتن بە بن و بناوانی خۆیەتی،ئامانجی گەیشتن بە ئەزموونی ڕادیکاڵانەیە.سینەما
بەردەوام وەکوو هونەرێکی تێکەڵاو،بەرهەمی کەڵک وەرگرتن لەئێستاتیکای هونەرەکانی
دیکەیە.کەڵک وەرگرتن لەگێرانەوە (ئەدەبیات)،Mise – En -
Scene (شانۆ)
،ڕازاندنەوەی دیمەن
لەلایەکی
دیکەوە لەفیلمی داستانی کلاسیکدا ،ئەرکە
لەسەر دەرهێنەر کە داواکاریەکانی بینەران لە بەرچاو بگرێت و ئەو شتانەی کە بەردەنگ چاوەڕوانی دەکات
بهێنێتە دی و لە شێوازی چیرۆک نووسی ئەرەستوویی کەڵک وەربگرێت.نووسەری سناریۆی
فیلمێکی داستانی ئەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە کەسایەتی فیلمەکەی،کەسایەتییەک بێت
کە لەسینەمای داستانیدا پێناسەکراوە،بەڵام لە فیلمێکی ئەزموونیدا فیلمساز بە
پێویستی نازانێت کە پابەند بێت بە پێوەرەکانی گێرانەوەی چیرۆک لەسینەمای
داستانیدا.لەواقعدا دەرهێنەری فیلمی ئەزموونی ئەیەوێت لەپێوەرکانی سینەمای داستانی
کلاسیک دەرباز بێت و شوێن کەوتووی بەردەنگ
نەبێت.بە واتایەکی دیکە،فیلمسازی فیلمی ئەزموونی داهێنان دەکات و لەچوارچێوەی
بەستراو و پێناسەکراوی فیلمی کلاسیک خۆی دەرباز دەکات.
زۆرێک
لەفیلمە ئەزموونیەکان سەرچاوەیەکی دارایی بەرچاویان پێویست نییە.هەر بۆیە ژمارەی
ئەو کەسانەی کە لەگرووپی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمانە کار دەکەن، زۆر کەمەن.لەم
فیلمانەدا هەندێک جار دەرهێنەر خۆی کاری کامێرا و مۆنتاژیش دەکات.هەندێک جاریش
دەرهێنەر بە تەنهایی ئەندامی گرووپی بەرهەمهێنانە،روونە کە لەم هەل و مەرجەدا چی
دیکە فوکووس بوون یان فلوو بوونی وێنە ،بەکارهێنانی ستاندی کامێرا یان بەکار
نەهێنانی نابێت بە کێشە و لە دەستووری کاری دەرهێنەردا جێگایەکیان نییە. بە
واتایەکی دیکە بینەری فیلمی ئەزموونی ڕاستەوخۆتر لەگەڵ فیلمدا پێوەندی دەگرێت.
هەروەها کە
سەرەتا ئاماژەمان پێدا،بنچینەی سینەمای ئەزموونی بۆ دەیەی 1920 لە ئورووپا
دەگەرێتەوە.لەو ساڵانەدا بزووتنەوەی دادائیستەکان و سوررئالیزمەکان روویان لە
سینەما کرد.هانس ڕیختەر،ژان کۆکتۆ،مارسل دووشان،ژێرمەن دوولاک و فێرنان لێژە، زۆر
بە وردی و گرنگ خوێندنەوەیان بۆ سینەما کرد.
لە ساڵی
1924 دا فێرنان لێژە فیلمی بێدەنگی Ballet
Mécanique بەرهەم هێنا
و مارسل دووشان لە ساڵی 1926 دا فیلمی Anemic ی بەرهەم
هینا.
سالوادۆر
دالی و بۆنۆییل فیلمی Un Chien
Andalou یان بەرهەم
هێنا.
واڵتێر
رۆتمەنیش لەبێرلین فیلمی بەڵگەیی Berlin:
Symphony of a Metropolis بەرهەم
هێنا.بەم ناوانە ئەبێت ناوی کەسانێکی دیکە وەکوو مارسل لێربیە،ژان ئێپشتاین و ئابل
گانس زیاد بکەین.
لەواقعدا
سینەمای دیجیتاڵ ئەو هەلەی رەقساند کە هەر تاکێک بتوانێت کاری فیلمسازی
بکات.تەنانەت ئێستا زۆربەی موبایلەکانیش کامێرایان هەیە و تاکەکان دەتوانن زۆر بە
ئاسانی بۆ فیلمهەڵگرتن بە کاری بهێنن.بە درووست بوونی ئەم هەلە بۆ هەر تاکیک
،فیلمی ئەزموونی خەریکە گۆرانکاری بەسەردا دێت.
دەرهێنەری
فیلمی ئەزموونی هاوکات کە بیر لە بەرهەمهێنانی فیلمکەی دەکات دەبێت ئەوەی لە بیر
بێت کە لە پێوەرەکانی گێرانەوەی سینەمای تیجاری پەیرەوەی نەکات.سینەمای گێرانەوەی
ساڵەهایە کە لە پێوەرەکانی گێرانەوەیی "ئەرەستوویی» کەڵک وەردەگرێت هەر بۆیە
پێویست ناکات کە فیلمسازی سینەمای ئەزموونی تێچووی کەمی فیلمەکەی بۆ ئەو پێوەرانە دابنێت
کە هیچ چەشنە تازەگییەکی نە بۆ بەرهەمهێنەر هەیە نە بۆ سینەماکەی.
فیلمسازێکی
ئەزموونی بەردەوام بە دوای داهێنانە لە فۆرم و ناوەڕۆکی فیلمەکانیدا.لە واقعدا
فیلمسازی ئەزموونی لە هەر کات و ساتێکدا دەبێت بەردەنگی خۆی تووشی سەرسووڕمان بکات
و ئەو ئیزنە بە بەردەنگ نەدات کە بە ئاسانی
گۆمان لە ئیستراتژی گێرانەوەی
چیرۆکی فیلمەکەی بکات.بەردەنگ هەندێک جار
لە فیلمە کلاسیکەکاندا بە ئاسانی لە رەوتی گێرانەوەی چیرۆکەکە گۆمان دەکات.
لە جیهانی
سینەمادا هیچ فیلمسازێک ناتوانێت ئەوە ڕابگەیەنێت کە بەردەنگی فیلمەکەی بۆ گرنگ
نییە .دەست نیشانی کردنی بەردەنگی هەر بەرهەمێکی ئەزموونی ،ئەرکێکی سەرەکی
فیلمسازی ئەزموونییە.ناسینی بینەرانی هەر بەرهەمێک پێش لە بەرهەمهێنانی کارێکی
گرنگ و پڕبایەخە و یارمەتی فیلمساز ئەدات کە هەنگاوەکانی دوایی قورستر هەڵبگڕیت.
دەرهێنەری
فیلمێکی ئەزموونی سەرەکیترین و گرنگترین کەسە لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا.بە پێی
ئەوەی کە هەر فیلمێکی ئەزموونی بەرهەمی ئەزموون و هەڵە کردنە دەبێت ئەو هەلە بۆ
بەرهەمهێنەرانی فیلمی ئەزموونی برەخسێت کە بە ئاسانی فیلمەکانیان بەرهەم بهێنێن.
فیلمسازێکی ئەزموونی
هاوکات کە جەخت لە فۆرم دەکاتەوە دەبێت بیر لە ناوەڕۆکیش بکاتەوە تاکوو نەکەوێتە
داوی دەستەواژەگەلێک وەکوو «فۆرم بۆ فۆرم» یان «هونەر بۆ هونەر».سینەمایەک کە گرنگی و بایەخ بە ناوەڕۆک نەدات پێشوازی لێ
ناکرێت و بە زووترین کات و زۆر بە
ئاسانی لە بیر دەکرێت.
ئهم بابهته 2472
جار خوێنراوهتهوه