راپۆرت/جوانە تەیمەسی
راپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٧ی جۆزەردان تاوەکوو ١٢ی جۆزەردان.
یەکێکتر لە خاڵەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ ئەوەیە کە مرۆڤەکان له به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌کسانن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ هیچ جیاوازی دانانێک له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتیان بگیرێت. هه‌مووان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جیاوازی دانانێکدا که نێوه‌ڕۆکی ئه‌م به‌یاننامه‌یه پێشێل بکا‌ت و له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر هاندانێکدا که به مه‌به‌ستی ئه‌و جیاوازیدانانه به‌ڕێوه بچێت، وه‌کوو یه‌ک له لایه‌ن یاساوە پشتیوانی‌یان لێ بکرێت.
زیندانی:
١- (ئیرەج رەحیم زادە) تەمەن ٤٤ساڵ، خەڵکی سەروئاباد، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (سەلیم شەریفی) خەڵکی شنۆ، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٩ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (دانا پیروزی) تەمەن ٢٥ساڵ، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٨ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (مەسعوود فەرهیختە) خەڵکی سنە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٠ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەو دەستبەسەر کرا.
٥- (مەجید کەریمی) خەڵکی سنە، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٠جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
کۆڵبەر:
١- (جەواد باباخانی) تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی روانسەر، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٧ی جۆزەردان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو.
٢- (ئارام محەممەدی) خەڵکی بانە، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٣- (عومەر یەعقووبی) تەمەن ٤٩ساڵ، خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٩ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٤- (جەلال مروەتی) تەمەن ٤٥ساڵ، خەڵکی جوانڕۆ، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٩ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
خۆکوژی:
١- (سیاوەش بەهرامی) تەمەن ٢٩ساڵ، خەڵکی کرماشان، رۆژی شەممە، رێکەوتی ٧ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢- (عەلی حەمزە پوور) تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی سەردەشت، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٠ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٣- (شوکریە پەژووهی) خەڵکی مەریوان، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٩ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئه‌م بابه‌ته 1103
جار خوێنراوه‌ته‌وه