خۆپیشاندانەکانی دژ بە رژیمی ئێران بەردەوامە

خۆپیشاندانەکانی دژ بە رژیمی ئێران بەردەوامە


ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خانەنشینان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە دوای پەسەند کردنی یاساییەک دژ بە خانەنشینان زۆربەی شارەکانی ئێرانی لە خۆ گرتووەتەوە.

دەوڵەتی ئیبراهیم رەئیسی رۆژی ١٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، بە پەسەند کردنی یاساییەک کە تەنیا لە سەدا ١٠٪ی  مووچەی خانەنشینان زیادی کردووە بووەتە هۆی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی خانەنشیانی بیمەی دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە چەندین شاری ئێران.

جێگای ئاماژەیە ئەو شارانەی کە خۆپێشاندانی تێدا بەڕیوەچووە بریتییە لە تاران، ئەهواز، یەزد، کرماشان، ئەراک، مەشهەد، تەبرێز، گیلان، کەرەج، شووش، حەفت تەپە، کرمان، دروود و خوڕەم ئاباد.
لە ناڕەزایەتییەکانی خانەنشیان درووشمی " دولت شش کلاسە همین روزا خلاێە" ، " تورم ١٠٠ درێد، حق ماها ١٠ درێد"، " رئیسی رئیسی، مرگ بر نیرنگ تو" "دولت خیانت می کند، رهبر خیانت می کند" دژ بە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردرا.



یەکێک لە داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران ئەوە بووە کە دەوڵەتی رەئیسی ئەم یاسا نوێیەی کە دژ بە مافی خانەنشینانە جێبەجێی نەکات، هەروەها خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی )حجت اللە عبدالملکی( وەزیری کار و باری کۆمەڵایەتی بوون.

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی نرخی زۆربەی خواردەمەنییەکان لە ئێران گوزرەانی خەڵک رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە داخوازی خانەنشینان بۆ زیاد کردنی مووچەکانیان لەگەڵ نرخی هەڵاوسانی ئابووری یەکسان بێت. 







ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:27:09/06/2022