شەوی
رابردوو چووارشەممە، ٨/٦/٢٠٢٢، هەولێر پایتەختی هەرێمی کورستان کرایە ئامانجی چەندین
درۆنی بۆمبڕێژکراو.
لە
ئاکامی ئەم هێرشەدا چەند کەسێک بریندار و زیانیش بەر چەند سەیارەیەک کەوتوووە.
هاوکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسروور
بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەم هێرەشەیان بۆ خستنی ناکۆکی نێوان هەولێر
و بەغدا ناو لێبرد.
شایانی
باسە کە بە پێی راگەیەندراوی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ئەم هێرشە کاتژمێر ٩:٣۵ خوڵەکی ئێوارەی رۆژی
چووارشەممە لە رێگەی ناردنی درۆنی تەقینەوە ئەنجام دراوە.
جێگای
ئاماژەی کە ئەم هێرشە لە هەولێر- پیرمام بە
ئاکام گەیندراوە کە ئەم ناوچەیە کونسوولخانەی چەندین وڵاتانی دەرەکی لەوانە ئاڵمان،
ئامریکا و ئێماراتی لێیە.
ئەو
هەواڵ و راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە باس لەوە دەکەن کە ئامانجی ئەم هێرشە
کونسوولخانەی ئامریکا لە هەوڵێر بووە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، گرووپە تیرۆریستییەکانی
سەر بە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوانە (عصائب اهل حق و تیپ ٣٠ حشدالشعبی) بەرپرسیاری
ئەم هێرشانەیان ناساند.
شایانی
باسە ئەمە چەندەمین جارە لە جۆڕی ئەم هێرشانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.
ئهم بابهته 647
جار خوێنراوهتهوه