لە درێژەی گۆڕانکارییەکانی سوپای پاسداران دوای لابردنی حوسەین تائێب، بەرپرسی رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، ئیبراهیم جەباری بەرپرسی (سپاه حفاڤت ولی امر) کە بەرپرسیاریەتی گیانی عەلی خامنەیی لە ئەستۆ دابوو، دوای ١٢ ساڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و حەسەن مەشرووعی فەر، بووەتە بەرپرسی نوێی ئەم رێکخراوەیە.
جێگای ئاماژەیە کە ئیبراهیم جەباری ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی، وەکوو فەرماندەی (سپاه حفاڤت ولی امر) دانرابوو، ئەو هەروەها پێشتر پۆستگەلێکی وەک، فەرماندەی سوپای قوم و جێگری فەرماندەی سوپای تارانی لە ئەستۆدا بووە.
شایانی باسە کە جەباری بۆ ماوەیەک جێگری حوسەین تائێب لە رێکخراوی بەسیج بوو.
ئەم گۆڕانکاریانە لە کاتێکدایە کە رۆژی ٢ی پووشپەری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، راگەیەندرا کە بە فەرمانی حوسەین سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، محەممەد کازمی بوو بە بەرپرسی رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران.
ئەم ئاڵووگۆڕانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدایە کە کەناڵی ( کان)ی ئیسرائیل رۆژی ٢٧ی جۆزەردان واتە شەش رۆژ پێشتر باسی لە لابردنی حوسەین تائێبی کردبوو.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوو کە چەندین کەس لە کارناسان و فەرماندەکانی باڵای سوپای پاسداران بە شێوەگەلێکی جیاواز کوژرابوون و هەروەها بە هۆی شکستی ئیتلاعاتی سوپا بۆ گرتن و کووشتنی شارۆمەندانی ئیسرائیلی لە تورکیە، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دا پێداچوونەوەیەک بە بنکە ئەمنیەتییەکانی خۆیدا بکات.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان کە باسیان لە بەردەوامی شکستی رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ئەنجام دانی هەوڵە تیرۆریستییەکانی خۆی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، ناڕەزایەتی و نیگرانی بەرپرسانی باڵای رژیمی ئێرانی لە خۆگرتەوە و ئەمە بوو بە هۆکارێکی سەرەکی بۆ لابردنی حوسەین تائێب.
ئهم بابهته 539
جار خوێنراوهتهوه