راپۆرت/ جوانە تەیمەسی
دەستێوەردانی دەوڵەت لە شێوەی پۆشینی جلوبەرگی ژنان لە ئێران بە تێپەڕینی ٤دەیە لە جێگیر بوونی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بە شێوەگەلێکی جیاواز لە سەرهەڵدانی کومیتەکان بگرە تاوەکوو گەشتی ئێرشاد بوونی بووە. هەوڵ بۆ شێوەی پۆشینی جلوبەرگی ژنان و کچان لە شوێنەکانی پەروەردە و فێرکاری، شوێنی کار بەشێک لەم سەرکووت و چەوساندنەوەی ژنانە لە وڵاتی ئێران. بەم حاڵەشەوە لە هەفتەکانی رابردوودا شایەتی زیاد بوونی ئەم هەڵسووکەوتانە بە هەناردنی ئۆتۆمبیل و مەئموورانی گەشتی ئێرشاد لە ژێر ناوی "پلیس امنیت اخلاقی" لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شارەکانی ئێران بەتایبەت تاران بووین و هەین.
شایانی باسە کە کوورتە ڤیدیۆ و رەسمەکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەتەوە، نیشاندەری ئەوەیە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە هەڵسووکەوت لەگەڵ خەڵک بە تایبەت ژنان دەکات.
جێگای ئاماژەیە کە رژیمی ئێران جگە لەوەیکە مافی ئازادی پۆشینی لە ژنان سەندووە، بە شیوەگەلێکی تووندوتیژانە هەڵسووکەتیان لەگەڵ دەکات لەوانە بەکارهێنانی کەرەستەی پژێنەری "فلفل" ، ئەشکەنجەی ژنان و پێشێلکاری یاساکانی شێوەی کەڵک وەرگرتن لە چەک لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئێرشادەوە روو دەدات.
شێوەی هەڵسووکەوت و تەقە کردن لە ژنان بە هۆی پۆشینی نەشیاو لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئێرشادەوە پارکی پەردسیانی تاران، پژینی کەرەستەی "فلفل" بۆ نێو رووخساری ژنان لە یاریگاکان، داخستنی هەندێک لە ناوەندی کلتووری و قاوەخانە لە شیراز و شارەکانی دیکەی ئێران، لەم هەوڵانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
هەندێک لەو ژنانەی کە ناڕەزایەتی خۆیانیان سەبارەت بە لەچکی زۆرەملی دەربڕیوە، ئاماژەیان بەوەشداوە کە دەبێت لە بوواری ئابووریدا لەگەڵ پیاوان ماف و حەقدەستی یەکسانیان بێت.
بە وتەی چالاکوانێکی بوواری مافی ژنان: گرووپێک لە کۆمەڵگا هەیە کە بەو باوڕەن و دەڵێن ئەم بەرگیرییانە هیچ کەم نییە، و دەبێت یاساییەکی قورستر هەبێت کە ژنان نەتوانن بەم شێوە ئازادانە هەڵسووکەوت بکەن.
هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا زیادیشی کرد کە: " بە دڵنیاییەوە ئەم گوشارانە لە ساڵانی رابردوودا زیادی کردووە، هەرچەند کە لە ٤٠ساڵی رابردوو هیچکات ژنانی ئێران ملیان بۆ لەچکی زۆرە ملی نەداوە و هەمیشە بە دوای رێگەگەلێک بوونە کە ئازادی خۆیان بپارێزن. بە شێوەیەکی نوێ لە پۆشینی جلوبەرگ، ئەو بابەتانەی کە مۆدێرن و بەڕۆژ بوونە بەدواداچوونیان بۆ کردووە، شتێکیان هێناوەتە ئاراوە کە نە پۆششێک بێت کە کۆماری ئیسلامی دەڵێت و نە سەرکووت بکرێن".
ئەم چالاکوانە باسی لەوەش کرد کە: هەر بەو شێوەی کە گوشارەکان بۆ سەر ژنانی ئێران هەموو رۆژێک زۆرتر و زۆرتر دەبێت، بەرگری و خۆڕاگری ژنانیش پەرە دەستێنێت.
شایانی باسە کە لەچکی زۆرە ملی لە سەرەتاکانی مانگی رەشەممە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، واتە هەر لە سەرەتای رووخانی رژیمی پاشایەتی و هاتنە سەرکاری رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ژنان موقاومەتی خۆیانیان نیشاندا. خۆپیشاندانەکانی دژ بە فەرمانی خومەینی بە هۆی سەپاندنی لەچکی زۆرە ملی بۆ ژنان دەتوانین بە دەستپێکی شۆڕش لەگەڵ زۆرەملی پۆشش لە مێژووی دوای شۆڕشی ٥٧ ناو لێ ببەین، شۆڕشێک کە زۆرێک لە شارۆمەندان بەهایان بۆ داوە و وا دەبینرێت کە تاوەکوو کۆتایی هاتنی ئەم زۆرەملییە درێژەی دەبێت.
سەرچاوە: هێرانا
ئهم بابهته 714
جار خوێنراوهتهوه