راپۆرت/ ئاسۆی رۆژهەڵات
راپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٣٠ی گەڵاوێژ تاوەکوو ۵ی خەرمانان.
.مافی مرۆڤ، یەکێک لە سەرەکی ترین مافەکانی هەر تاکە کەسێکە کە دەبێت بە شێوازی یەکسان و بە پێی راگەیاندنی جیهانی مافی مرۆف لە لایەن هەموو وڵاتانەوە پەیڕوەی و دابین بکرێت بۆ شارۆمەندەکانیان.
راپۆرتی ئاماری ئاسۆی رۆژهەڵات
کۆڵبەر:
١_ فەرشاد خالێدی، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی پاوە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٢_ئاراس محەممەدپوور، خەڵکی سەردەشت، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٣_ رێبوار رەشیدی، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
دەستبەسەکران و زیندانی:
١_ حامێد مەحموودی، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢_ حوسێن ئەحمەدی، خەڵکی بۆکان، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣_ ئۆمید ئیبراهیمی، خەڵکی شنۆ، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣١ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤_ جەماڵ عەلەوی، تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی مەهاباد، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٥_ کازم مام ئیسماعیل، خەڵکی مەهاباد، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی گەڵاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٦_هێمن عەبدی، خەڵکی سایین قەڵا، رێکەوت ( نادیار )، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٧_ کەریم ئەبووبەکری، تەمەن ٣٦ ساڵ، خەلکی پیرانشار، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٨_ ئیسماعیل ئەبووبەکری، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی پیرانشار، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
خۆکوژی:
١_ سیرووس ئەسەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی دیواندەرە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢_ محەممەد حوسێن مەلەکی، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی ئیلام، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٧ی گەڵاوێژ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کرێکار:
١_بەرزان یووسفی، تەمەن ٦٣ ساڵ، خەڵکی سەوڵاوا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی خەرمانان، بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
ئهم بابهته 939
جار خوێنراوهتهوه