بە یادی ئەو دوکتورەی کە گیانی لە پێناو گیانی ئینسانەکان دانا

بە یادی ئەو دوکتورەی کە گیانی لە پێناو گیانی ئینسانەکان دانا

«ئایاد رۆستەمی» ژنە دوکترێکی دانیشتووی تاران بوو کە لە ماوەی ڕابردوو ڕۆڵێکی یەکجار بەرچاوی هەبوو لە تیمارکردنی ئەو بریندارانەی کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران لە تاران ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو دوابەدوای ڕفاندنی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان تەرمەکەی بە شپرزی دۆزرایەوە.

 بە پێی زانیارییە بڵاو کراوەکان ئایدا ڕۆستەمی لە ڕۆژی ٢١ی سەرماوەز دوابەدوای تەواوبوونی شیفتی کاری خۆی لە نەخۆشخانەی چەمران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەڕفێندرێ و ڕۆژێک دواتر تەرمەکەی بە شپرزی دەدۆزرێتەوە.

جێگای باسە لە سەرەتای دەسپێکی ئاخێزی سەراسەری ژمارەیکی بەرچاو لە پزیشکان و دەواخانەکان بە شێوەی نهێنی یارمەتیان بە بریندارەکان ئەدا و هێزە سەرکوتگەرەکان بۆ چاوترساندن و کاردانەوە بەم هەست بە بەرپرسایەتیە ژمارەیکی بەرچاو لە پزشیکان و کادری دەرمانیان دەستبەسەر کردوە کە کوژرانی «ئایدا رۆستەمی» لە دوایین نموونەکانە.

ئه‌م بابه‌ته 414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:17:18/12/2022