بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات بنەماڵەی مەحەممەد دادڕەس خەڵکئ مەریوان سەرەڕای بەدواداچوون ٤٥ ڕۆژە هیچ هەواڵ و زانیارییەکیان سەبارەت بە بارودۆخی کوڕەکەیان نیە و ئەو بارودۆخە بووە بە هۆی نیگەرانی و مەترسی لای ئەوان دروست کردوە.
مەحەممەد دادڕەس بەرە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاویی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی لە گوندی سەردۆشی مەریوان سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کرابوو.
ئهم بابهته 393
جار خوێنراوهتهوه