ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ دوکتر ئیمان نەوابی، ڕزیدێنتی جەڕاحی نەخۆشخانەی کەوسەری سنه، له ١٢ی بەفرانبارەوە لە ناڕەزایەتی بە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و پێشێل کردنی مافەکانی مانی له خواردن گرتووه.
بە پێی زانیارییەکان دوکتر «ئیمان نەوابی» لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرە ملێ لە ژێر ئەشکەنجەدایە.
دوکتر ئیمان نەوابی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاویی کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ لە کاتی هاتنە دەروە لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا.
ئهم بابهته 431
جار خوێنراوهتهوه