بریتانیا بەڵگەی "پێشێلکاری بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەتی" لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە خستە بەردەستی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

بریتانیا بەڵگەی




وڵاتی بریتانیا رۆژی دووشەممە لە بەیانیەیەکدا رایگەیاند ئەو چەک و تەقەمەنیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە لایەن هێزە دەریاییەکانی بریتانیا راگیرا وەکوو بەڵگەیەک لە پێشێلکاری بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەت لە لایەن سپای پاسداران، رادەستی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە.

بە پێی ئەم بەیانییە، لە نێوان ئەو چەک و تەقەمەنیانەی کە پێش پێ گیراوە پەهپادێکی تایبەت بە هاتووچۆ و دەورلێدان هەیە کە دوای پێداچوونەوەی وەزارەتی بەرگری بریتانیا، دەرکەوت کە لە بنکەی "هوافضا"ی سپای پاسداران لە غەربی تارانە کە تا ئێستا ٢٢هەڵفڕینی ئەنجام داوە.

بێن والاس، وەزیری بەرگری بریتانیا وتی وڵاتەکەی پابەند بە یاساکانی نێونەتەوەییە بەڵام لە بەرانبەریدا چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی پێشێلکاری بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەتە و هەڕەشەیەکی جیدیە بۆ ئاشتی و سوڵحی جیهانی.






ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:59:14/02/2023