بەرپرسی رێکخراوی "سیا": ئێران لەماوەی چەند حەفتەدا دەتوانێ بە پیتاندنەوەی ئۆرانیۆمی لەسەدا ٩٠٪ی بگات

بەرپرسی رێکخراوی




ویلیام برێنز، بەرپرسی رێکخراوی ئیتلاعاتی ناوەندی ئامریکا "سیا" لە وتووێژێکدا وتی ئێران بەو تەوانە گەیشتووە کە لە ماوەی چەند حەفتەدا ئاستی پیتاندنەوەی ئۆرانیۆم بگەینێتە لەسەدا ٩٠٪.

برێنز، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٧ی رەشەممە، بە هەواڵنێری کاناڵی "سی.بی.اس" لە وڵام بە پرسیارەکەی کە ئایا رێبەرانی کۆماری ئیسلامی دەیانهەوێ دەستیان بە بومبی ئەتۆمی بگات وتی:"بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەمانە پێمان وایە رێبەری کۆماری ئیسلامی تا ئێستا لەسەر پێداچوونەوە بە بەرنامەی بەرهەمهێنانی بومبی ئەتۆمی کە بە باوڕی ئێمە ئەوەیان لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ خستبووە پەراوێزەوە ساغ نەبوونەتەوە."

ویلیام برێنز، هەروەها بەهۆی ئەو ئاستە لە زیاد بوونی پیتاندنەوەی ئۆرانیۆم لەسەدا ٨٤٪ وتی جێگای مەترسییە و ئێران لە پیتاندنەوەی ئۆرانیۆم زۆر چووەتە پێشەوە و ئەگەر رێبەرانی کۆماری ئیسلامی بیانهەوێت لەم ئاستە زیاتر تێپەڕن تەنیا چەند حەفەتە لە پیتاندنەوەی ئۆرانیۆمی لەسەدا ٩٪ بەینی هەیە.








ئه‌م بابه‌ته 242 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:26/02/2023