سەقز؛ بکوژەکەی گوڵاڵە شەیخی لەسێدارە درا

سەقز؛ بکوژەکەی گوڵاڵە شەیخی لەسێدارە درا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ١٤ی رەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵی سەقز بە ناوی "کیومرث ضرغامی" کە دوو ساڵ لەوە پێش دوای کووشتنی هاوژینەکەی "گوڵاڵە شەیخی" دەستبەسەر و سزای سێدارەی بۆ بڕابوویەوە لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز سزاکەی جێبەجێ کرا.

شایانی باسە کە ناوبراو رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی جەستەی گوڵاڵەی ئاگر تێبەردابوو و دوای چەند رۆژ دیار نەمانی لە رێگەی سەقز بۆ سنە دۆزرایەوە، "کیومرث ضرغامی" دوای کوشتنی هاوژینەکەی، لە شاری "ئاستارا" دەستبەسەر کرابوو.





ئه‌م بابه‌ته 295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:51:05/03/2023