جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ٣زیندانی لە چەند شاری ئێران

جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ٣زیندانی لە چەند شاری ئێران


ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ هەینی، رێکەوتی ١٩ی رەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی، حوکمی سێدارەی دوو زیندانی بە ناوەکانی "ساڵح قاسمی" تەمەن ٣٥ساڵ،  خەڵکی ورمێ، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و "مەنسوور عەبدی زادە" خەڵکی سەڵماس، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر، لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا. هەروەها رۆژی پەنجشەممە زیندانییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی جەلال سەرداری فەر لە سێدارە درا.

شایانی باسە کە هەوڵی لە سێدارەدانی ئەم زیندانیانە تا ئێستا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت دادگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەو.







ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:39:14/03/2023