ئاسۆی رۆژهەڵات/ شەوی رابڕدوو، رێکەوتی ٢٣ی رەشەممەی
١٤٠١ی هەتاوی، بە بۆنەی چووارشەممە سووری، شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران شایەتی ئاخێزی
سەرانسەری شۆڕشی خەڵک بوو و مەحەلە و شەقامە ناسراوەکان گوڕەپانی خۆپیشاندان، سەما
و هەڵپەرکێ، ئاگر کردنەوە بە مەبەستی بەستنی شەقامەکان و ناڕەزایەتی بوو.لە هەمان
کاتدا، هێزە سەکووتگەرەکان لە چەندین شوێنی جۆراوجۆردا هێرشیان کردە سەر خەڵک.
ئەو شارانە و مەحەلە ناسراوانەی کە شەوی رابڕدوو بە
بۆنەی چووارشەممە سووری خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد بریتین لە: کەرەج، تەبرێز، ئەهواز،
مەشهەد، ئەسفەهان، رەشت، "شهر کرد"، ئەراک، سەقز، کامیاران، دیواندەرە، بۆکان،
کرماشان، جوانڕۆ، سنه، نزام ئاباد و پاسدارانی تاران، پێش زیندانی ئەوین، ئێکباتان
،سەعادەت ئاباد، شەهرەکی غەرب، مەحەلەی تێهرانپارس، هەفت حەوز، مەحەلەی گیشا، سادقیەی
تاران.
شایانی باسە کە خەڵک لە شارەکانی ئێران بە سەردانی درووشمی:"ژن،
ژیان، ئازادی، مرگ بر خامنەای، سید علی بی ریشە خیزش تموم نمیشە، آزادی، آزادی، میریم
تا سرنگونی، مرگ بر حکومت بچە کش، مرگ بر کل نظام، ژنان و کچانی ئازادیخواز بە
ئاگر تێبەردانی لەچکی زۆرەملی ناڕەزایەتی خۆیان بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی
دەربڕی."
و هەروەها لە چەندین مەحەلەی تاران، شاری کرماشان و سەقز
خەڵک بە سەما و هەڵپەرێکی بەرەو پێشوازی چووارشەممە سووری رۆشتن.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە سەکووتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی
لە چەندین شار بە گازی فرمێسک رێژ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه