ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی چووارشەممە، رێکەوتی ٢٤ی رەشەممەی
١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی "شێرزاد ئەحمەدی نژاد" تەمەن ٤١ساڵ،
خەڵکی بۆکان کە مانگی رابڕدوو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە رفێندرا بوو،
لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادر، رۆژی رابردوو ناوەندە
ئەمنییەکان لەگەڵ بنەماڵەی ئەحمەدی نژاد پەیوەندییان گرتووە و رایانگەیاندووە کە
بۆ ئازادی شێرزاد بارمتەی بێنن، بەڵام ئەمڕۆ پێیانیان راگەیاندووە کە شێرزاد گیانی
لەدەستداوە و هۆکاری مەرگیشی جەڵتەی دڵ بووە.
شایانی باسە کە شێرزاد ئەحمەدی نژاد خێزاندار و باوکی سێ
منداڵە.
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه