کۆڵبەرێکی مێر منداڵ لە سەر سنووری نەوسوود بریندار کرا

کۆڵبەرێکی مێر منداڵ لە سەر سنووری نەوسوود بریندار کرا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی چووارشەممە، رێکەوتی ٢٤ی رەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بەناوی "مانی حەبیبی" تەمەن ١٤ساڵ، خەڵکی ئاوایی "حشمر"ی سەر بەشاری سەلاسی باوەجانی، لەسەر سنووری نەوسوود لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە راستەوخۆ تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو.



شایانی باسە کە ناوبراو فیشەک بەر لاقی کەتووەو بە مەبستی چارەسەی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.






ئه‌م بابه‌ته 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:16:16/03/2023