ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی رەشەممەی
١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەعدوڵڵا ئایینی" لە دەستبەسەر
کراوەکانی دێهلۆران لە دەستبەسەرگەی ناوەندی ئیتلاعاتی ئیلام دەستی دایە خۆکوژی و
بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گوشار بۆ سەر دەستبەسەر
کراوەکانی دێهلۆران لە دەستبەسەرگەی ناوەندی ئیتلاعاتی ئیلام زۆر بووە و لە درێژەی
ئەم گوشارانەدا، سەعدوڵڵا ئایینی دەستی داوەتە خۆکوژی.
ئهم بابهته 201
جار خوێنراوهتهوه