جاوید رەحمان لێکۆڵەری
تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، بە ئاماژەدان بە
جیانەیەتگەلێک لەوانە کوشتن، زیندانی کردن، بێ سەرووشوێن کردن، ئەشکەنجە، دەستدرێژی
و تووندوتیژی سێکسی لە ئێران رایگەیاند، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە مانگەکانی
رابڕدوودا ئەنجامدەری کارگەلێک بوون کە لەوانەیە جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی بێت.
ناوبراو هەروەها رۆژی
دووشەممە روو بە شوڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشتەجێی "ژنو"ی
وڵاتی سوئیس کە بەڵگەگەلێکی بەدەستەوەیە کە نیشاندەری ئەو راستیەن کە "ژینا
امینی "بە هۆی لێدانی هێزەکانی گەشتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستداوە.
کوشتنی ژینا ئەمینی
کچێکی گەنجی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانان، لە کاتی دەستبەسەر
کرانی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشاد لە تاران، شەپۆلێکی بەرینی لە خۆپیشاندان و
ناڕەزایەتی دژ بە کۆماری ئیسلامی هەڵگیرساند کە هەتا ئێستا درێژەی هەیە.
جاوید رەحمان هەروەها
ئاماژەی بەوەدا کە چوار خۆپیشاندەری دەستبەسەرکراو لەسێدارە دراون و بە گشتی ١٤٣کەس
لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا لە ئێران لە درێژەی "دادگایی کردنی بە تەواوی
ناعادڵانە" لەسێدارە دراون.
عەلی بەحرەینی باڵوێزی
کۆماری ئیسلامی لە شوڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم قسانەی جاوید رەحمانی
رەد کردەوە و وتی ئەم لێدوانانە شتێکی خەیاڵییە.
جگە لە سێدارەدان، تا ئێستا کۆماری ئیسلامی بە وتەی رێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ، زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەری لە شەقامەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی
کوشتووە.
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه