ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی
ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری سەقز-زیویە، بە مەبەستی پاڵپشتی و
پێداچوونەوە بە باروودۆخی مامۆستایانی دەستبەسەر کراو لە پێش ناوەندی پەروەردە و
فێرکاری ئەو شارە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
شایانی باسە کە، سلەیمان عەبدی یەکێک لە ئەندامانی شوڕای
سێنفی مامۆستایانی کوردستانە کە لە رێکەوتی ٢٨ی رەشەممەی ساڵی رابڕدوو دەستبەسەر و
بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم مامۆستایانە هوشدارییان داوە کە
لە ئەگەری درێژەدان بە دەستبەسەر کردنی نایاسایی سلەیمان عەبدی، بانگهێشت "فراخوان"
دەردەکەن و لەگەڵ بنەماڵەی خوێندکاران خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.
ئهم بابهته 335
جار خوێنراوهتهوه