لە ئێران ساڵانە ١٤٥٠ منداڵی ژێر ١٥ساڵ دەبن بە دایک

لە ئێران ساڵانە ١٤٥٠ منداڵی ژێر ١٥ساڵ دەبن بە دایک




بڵاوو کردنەوەی هەواڵی مناڵ بوونی منداڵێکی ١٤ساڵە کە بە تەمەن کەمترین دایکی ساڵ لە توڕەکۆمەڵایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەتوانێت نموونەیەک لە دیاردەی "کودک مادری" دایکی تەمەن کەم لە ئێران بێت.

بە پێی ئەو داتا و ئامارەی "پایگاه دادەهای باز ایران" هەموو ساڵێک لانیکەم ١٤٥٠ منداڵ لە لایەن دایکانی تەمەن ژێر ١٥ساڵ و تەنانەت تەمەن کەمتریش لە ئێران دەبن بەدایک.

ئاماری لەدایک بوونی ئەو منداڵانەی لە لایەن دایکانی تەمەن ژێر ٢٠ساڵ لانیکەم ٧٦هەزارە.

شایانی باسە کە ئاماری دایکانی تەمەن ژێر ١٥ساڵ لە ساڵی ١٣٩٥ تاوەکوو ١٣٩٩ کەم بووەتەو و لە ١٥٥٦ کەیس بەکەمتر لە ١٤٠٠کەیس لە ساڵێک گەیشتووە.

بەڵام ئەم پڕۆسەیە لە ساڵی ١٣٩٩ دیسان زیادی کردەوە. هەڵبەت لە حەوت ساڵی رابڕدوودا بە پێی هەموو دایکانی تەمەن ژێر ١٥ساڵ بە شێوەی گشتی ئاماری لەدایک بوون لە ساڵدا، زۆر زیادی کردووە و لە ساڵی ١٤٠١ لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ساڵی ١٣٩٥ لە 1% بە 14% لە سەد گەیشتووە.

ئەم ناوەندەی ئاماری ئێران پێش ئەمە هەروەها دیاردەی "کودک همسری" منداڵ هاوسەری تاوتوێ کردبوو. لە ئێران ساڵانە بە لانیکەمەوە ١٣٥هەزار هاوسەرگیری کچی تەمەن ژێر ١٨ساڵ تۆمار دەکرێت کە نزیکەی ١٧٠٠ هاوسەرگیری پەیوەندی هەیە بە کچانی تەمەن ژێر ١٣ساڵ.

جێگای ئاماژەیە کە بە پێی پێوەرەکانی نێونەتەوەیی هاوسەرگیری تەمەن ژێر ١٨ساڵ بە "کودک همسری" منداڵ هاوسەری، دێتە هەژمار، بەڵام بە پێی یاسای کۆماری ئیسلامی تەنیا هاوسەرگیری کچانی تەمەن ژێر ١٣ساڵ رازی بوونی دایک و باوک و "تشخیص مصلحت دادگاە"ی پێویستە.






ئه‌م بابه‌ته 213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:13:01/04/2023