ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٦ی گوڵانی ١٤٠٢ی
هەتاوی، سزای دوو زیندانی بە ناوەکانی "سەلاحەدین مەجیدی و عەبدوڵڵا خان
محەممەدی" خەڵکی ئاوایی (هفتوان)ی سەر بە سەڵماس کە پێشتر بە هۆی تۆمەتی
پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپا بوو، لە زیندانی سەڵماس
بە ئەنجام گەیندرا.
جێگای ئاماژەیە کە سەلاحەدین مەجیدی و عەبدووڵڵا خان
محەممەدی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی گوڵان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ
ژووری تاکە کەسی گواسترابوونەوە.
شایانی باسە کە ئەم دوو کەسە ماوەی ٣ ساڵ لەوە پێش سزای
سێدارەیان بەسەردا داسەپا بوو.
ئهم بابهته 182
جار خوێنراوهتهوه