ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ی گوڵانی ١٤٠٢ی
هەتاوی، گەنجێک بەناوی "ئاروین نیک پەی" تەمەن ٢٠ساڵ، خەڵکی مەریوان کە
نزیکە ١٠٠رۆژە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگیراوە، هەوڵی دا کۆتایی بە ژیانی
خۆی بێنێت.
شایانی باسە کە ناوبراو بە هۆی نادیاری چارەنووسی و راگرتنی
درێژ خایەنی لە ئیتلاعات، بە خواردنی شامپو دەستی دایە خۆکوژی و رەوانەی نەخۆشخانە
کرا.
جێگای ئامەژەیە کە لە کاتی رەوانە کردنی ئاروین نیک پەی
بۆ نەخۆشخانە، بنەماڵەکەی بە ئاگادار بوونەوە لە باروودۆخی منداڵەکەیان رۆشتوونەتە
نەخۆشخانە بەڵام هێزکانی کۆماری ئیسلامی بەوەشەوەکە لە حاڵی ئاروین ئاگادار بوون
بە بێ لە بەرچاو گرتنی هوشداری پزیشکەکان ناوبراویان بەو حاڵەوە رەوانەی دەستبەسەرگە
کردەوە.
ئهم بابهته 227
جار خوێنراوهتهوه