چاودێرانی بارودۆخی
مافی مرۆڤ لە ئێران لە راپۆرتێکدا هەواڵی لە سێدارەدرانی حەوت کەسیان لە زیندانی
قزلحەساری شاری کەرج داوە. ئەم حوکمانە سەرەڕای ناڕەزایەتی بەربڵاو دژ بە ئێعدام لە
ئێران و هەروەها کۆبوونەوەی شەوانەی بنەماڵەکان جێبەجێ کراوە.
حسێن پنجک، حسێن ئیمامی
موقەدەم و بابەک ئاقایی بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی قزلحەسار لە سێدار
دراون. هاوکات رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە چوار کەسی دیکە
لە زیندانی رەجای شاریش حوکمی لە سێدارەدانیان جێبەجێ کراوە.
ماڵپەری میزان هەواڵی
لە سێدارەدانی سێ کەسی پشت راست کردەوتەوە و نوسیویەتی ئەم سێ کەسە لە ئەندامانی
گروپی "پنجک"ن . چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوخۆی ئێران و هەروەها رێکخراوە
نێودەوڵەتیەکان نیگەرانی خۆیانیان سەبارەت بە رێژەی چوونەسەرەوەی ئێعدامەکان لە ئێران
دەربڕیوە.
بە پێی راپۆرتەکان، ئێستاکە چەندین زیندانی دیکە لە
بەندەکانی زیندانی قزلحەسارەوە بە مەبەستی ئیعدام کردن بۆ ژووری تاکە کەسی ئەو زیندانە
گواستراونەتەوەو مەترسی ئیعدام کردنیان لە سەرە.
ئهم بابهته 126
جار خوێنراوهتهوه