ئاسۆی رۆژهەڵات/ گرووپێک لە قانون دانەرانی ئامریکایی بە
ناردنی نامەیەک بۆ سەرانی باڵای ئۆسترالیا، هێند، بریتانیا و کانادا داوای لەم
وڵاتانە کرد لە سپای پاسدارنی کۆماری ئیسلامی بخەنە نێو لیستی تیرۆریستەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ٢٢ قانون دانەرانی کۆماریخواز
و دیموکرات ئەم نامەیانە واژۆ کردووە و بۆ سەرانی ئەم چووار وڵاتەیان ناردووە.
ئەم نوێنەرانەی مەجلیس لەسەر ئەم بابەتە نووسیان: "
کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریست لە جیهانە و سپای پاسدارانی کۆماری
ئیسلامی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران مەرکەزی عەمەلیاتی تیرۆریستانەیە".
هەروەها ئەم گرووپە لە نوێنەرانی کونگرە ئاماژەیان بەوە
دا کە وڵاتەکان بە پێی یاسا و رێسای ئێستا، تەوانایی ئەوەیان هەیە کە سپای پاسدارن
وەکوو گرووپێکی تیرۆریست بناسێنن.
ئهم بابهته 213
جار خوێنراوهتهوه