کۆماری ئیسلامی ئێران ٧ زیندانی دیکەی لەسێدارەدا

کۆماری ئیسلامی ئێران ٧ زیندانی دیکەی لەسێدارەدا



ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەرپرسی گشتی دادوەری هورموزگان لە جێبەجێ کردنی سزای ٥زیندانی لە زیندانەکانی میناب و بەندەرعەباس کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپابوو، خەبەری دا.

هەروەها رۆژی رابڕدوو یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سزای سێدارەی ٢ زیندانی دیکە بە ناوی "کیومرث منبری خەڵکی کامیاران و سعید ارجمندی" کە لە لایەن دادوەری رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپابوو، جێبەجێ کرا.




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:15:15/05/2023