چارەنووسی ٦زیندانی سیاسی عەرەب نادیارە

چارەنووسی ٦زیندانی سیاسی عەرەب نادیارە



ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە تێپەڕ بوونی زیاتر لە ١٠ رۆژ لە گواستنەوەی "عەلی مجدم، محەممەد رەزا موقەدەم، معین خنفری، حەبیب دریس، عەدنان غبیشاوی و سالم موسەوی" بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی شیبانی ئەهواز، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە، ئەم ٦ زیندانی سیاسییە کە پێشتر سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپابوو، بە مەبەسیئ جێبەجێ کردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ٦زیندانی سیاسییەی مەحکووم بە سێدارە لە کاتی گواستنەوەیان بۆ ژووری تاکەکەسی تاوەکوو ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی تلەفۆنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە و ئەمە بوەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکانیان.

شایانی باسە کە سزای سێدارەی "عەلی مجدم، محەممەد رەزا موقەدەم، معین خنفری، حەبیب دریس، عەدنان غبیشاوی و سالم موسەوی" رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٥ی رێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە لایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی ئەهوازەوە دەرکرابوو.

جێگای ئاماژیە کە ئەم ٦ زیندانیە پێشتر لە ژێر ئەشکەنجەیەکی سەختی جەستەیی و دەروونی دانپێدانانی زۆرەملیان لێ بڵاو کردوونەتەوە کە لە کووشتنی دوو بەسیجی، ئەندامێکی هێزی ئینتزامی و سەربازێک دەستیان بووە و هەروەها لەگەڵ جەریانی سیاسی "حرکە النضال" پەیوەندییان بووە.





ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:25:17/05/2023