بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە،
هاووڵاتیەک بە ناوی "ناسر دالە" خەڵکی پیرانشار، لە رێکەوتی ٤ی خەرمانانی
١٤٠١ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە بێ لەدەستدا بوونی
هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی پیرانشار گواسترایەوە.
شایانی باسە کە ٨ مانگ لە دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتیە
تێدەپەڕێت و ناوبراو لە درێژەی ئەم ٨ مانگەدا لە پارێزەری سەربەخۆ لە زیندان
بەسەردەبات و چارەنووسی نادیارە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتیە دوای چەند رۆژ لە
دەستبەسەر بوونی بۆ لێپرسینەوە "بازجویی" بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە
ئەمنییەکانی ورمێ گواسترایەوە و دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی نەقەدە
گواسترایەوە، تاوەکوو ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە
پاڵی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه