ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٢ی
هەتاوی، مامۆستاییەکی سوننی بەناوی "ئەمین قەیسەری" خەڵکی بانە، لە
لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو لەگەڵ بنەماڵەکەی لە کاتی
گەڕانەوە لە بانە بۆ ئاوایی "زرواو علیا" بوون کە هێزە ئەمنییەکان بە بێ
لەدەستدا بوونی بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە دەیگوازنەوە بۆ یەکێک
لە دەستبەسەرگە ئەمنیەتییەکانی شاری سنە.
جێگای ئاماژەیە کە تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر
هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەمین قەیسەری لەبەردەستدا نییە.
ئهم بابهته 159
جار خوێنراوهتهوه