تەبرێز؛ مەرگی زیندانییەک بەهۆی دڵەڕاوکەی پێش لەسێدارەدان

تەبرێز؛ مەرگی زیندانییەک بەهۆی دڵەڕاوکەی پێش لەسێدارەدان



ئاسۆی رۆژهەڵات/ زیندانییەک بە ناوی "میلاد بەهمەن زادە" کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا داسەپابوو، بە هۆی دڵەراوکەی پێش لە جێبەجێ کردنی سزاکەی، بە هۆی جەڵتەی دڵ لە زیندانی ناوەندی تەبرێز گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو رۆژی یەکشەممە، ٣١گوڵانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە بەندی "سەگانە"بۆ بەندی تایبەتی زیندانی تەبرێز گواستراوەتەوە و چەند کاتژمێر دوای گواستنەوە جەڵتەی دڵ لێی داوە.

میلاد بەهمەن زادە رۆژی دووشەممە یەکەمی جۆزەردانی ١٤٠٢ لە بێهداری زیندانی تەبرێز گیانی لەدەستدا.





ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:28:23/05/2023