٤٣ پارێزەر بانگ کراون بۆ دادسەرای ئەوین

٤٣ پارێزەر بانگ کراون بۆ دادسەرای ئەوین




ئاسۆی رۆژهەڵات/ لە ماوەی رۆژانی رابڕدوودا ٤٣ پارێزەر بانگ کراون بۆدادسەرا، محەممەد سەیف زادە، محەممەد حسەین ئاغاسی، محەممەد عەلی کامفیرووزی، سەمین چراغی، مەرزیە موحێبی و مۆحسێن بورهانی شوناسی ئەو پارێزەرانەن کە بانگ کراون.

شایانی باسە کە هەموو ئەم پارێزەرانە بە هۆی پەیوەندی بە خۆپیشاندانی خەڵک و بەرگری لە خۆپیشاندەران بانگ کراون.

جێگای ئاماژەیە جگە لەم بانگ کردنە لە سەرەتای ئاخێزی سەرانسەری شۆڕشی ژن، ژیان، ئازاد تاوەکوو ئێستا ۵۵ پارێزە دەستبەسەر کراون و دۆسیەی دادوەرییان بۆ جێبەجێ کراوە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار زۆربەی ئەم پارێزەرانە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

بە وتەی پارێزەرێک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت: ((ژمارەیک لەو پارێزەرانەی بانگ کراونەتە دادسەرای ئەوین، ناچار کراون نامەیەک لەژێر ناوی " پێبەندبوون بە یاسا و بنەماکانی رژیم" واژۆ بکەن.))

دەبیری کۆمیسیۆنی پاڵپشتی پارێزەران هەروەها لە وتووێژ لەگەڵ سایتی "وکلاپرس" رایگەیاند کە نزیک بە ٧٠ پارێزەر بانگ کراونەتە دادسەرای ئەمنییەتی تاران، محەممەد شیوایی وتی: ((لە ١٨ی گوڵانی ئەمساڵەوە بەشێک لە پارێزەرانی دادوەری بۆ دادسەرای ئەمنییەتی تاران بانگ کراون، شایانی باسە کە لەم بانگهێشتانەدا کە زۆربەیان لە لایەن لقی ٧ی دادسەرای ئەمنییەتی ئەوین "شهید مقدس" بووە، هیچ جۆرە تۆمەتێک باس نەکراوە.))




ئه‌م بابه‌ته 191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:22:24/05/2023