زیادبوونی رێژەی هەژاری لە ئێران

زیادبوونی رێژەی هەژاری لە ئێران




ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی راپۆڕتی نوێی ناوەندی بەدواداچوونەکانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی، لە ساڵی ١٤٠٠ لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ساڵی ١٣٩٠ ئاماری رێژەی هەژاری لە ئێران لانیکەم ١١ میلیۆن کەس زیادی کردووە. ئەم راپۆڕتە ئاماژە بەوە دەدات کە ئێران لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئەو وڵاتانەی کە هاوردەی کەمتر لە مامناوەندی جیهانیان هەیە کەوتووەتە پەرواێزەوە؛ لە حاڵێکدا کە تەنانەت لە ساڵەکانی شەڕدا، ئێران یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە هاوردەی زۆرتر لە مامناوەندی جیهانی بوو.

جێگای ئاماژەیە "شاخص شکاف فقر"، بە مانای مامناوەندی نێوان هاوردەی هەر تاکە کەسێک لەگەڵ رێژەی هەژاری،لە ساڵی ١٣٩٦وە زیادی کردووە و لە ساڵی ١٤٠٠وە بە زۆرترین ئاستی خۆی لەسەدا ٢٧ گەیشتووە. بەو واتایە کە هەژارەکان ئاستی هەژاریان زۆرتر بووە و ئەو کەسانەش کە لەسەرووی رێژەی هەژاری بوون بە هەژار بوون نزویک بوونەتەوە.

لە ساڵی ١٣٩٣ بەدواوە رێژەی هەژاری زیاتر لە شارەکان بووە تاوەکوو گوندەکان. لە ساڵی ١٤٠٠ نرخی هەژاری ئاواییەکان لە سەدا ٣٥.٦ و ناحیەی شاری لەسەدا ٢٨.٨ بووە.






ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:14:31/05/2023