کۆشکی سپی: زیندووکردنەوەی بەرجام لە بەرنامەی کاری ئێمەدا نییە

کۆشکی سپی: زیندووکردنەوەی بەرجام لە بەرنامەی کاری ئێمەدا نییە



ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی چووارشەممە رێکەوتی ١٠ی جۆزەردان، بۆ جاری دووهەم بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی رێکەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران لە بەرنامەی کاری وڵاتی ئامریکادا نییە
.

جان کێربی لە وڵام بە پرسیاری هەواڵنێرێک لەسەر بومبی ئەتۆمی ئێران وتی: وتووێژەکان سەبارەت بە "بەرجام یان رێککەوتنی بۆمبی ئەتۆمی ئێران" لە ئێستادا لە بەرنامەی کاری ئێمەدا نییە.

جان کێربی جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی ئامریکا هەروەها بە دوای رێگە چارەیەکی دیپلۆماتیک بۆ بەرنامەی ناوەکی ئێرانە و هیچکات بە کۆماری ئیسلامی رێگەی دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکی نادات.

لا حاڵێکدا جان کێربی ئەم بابەتەی باس کردووە کە وێبسایتی ئامریکایی ئاکسیۆس رۆژی سێشەممە لە وتووێژی بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی جۆ بایدێن، سەرۆک کۆماری ئامریکا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتی عومان لەسەر ئەگەری پەیوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەسەر بەرنامەی ناوەکی ئێران ئاماژەی کرد.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئێران هەروەها بە بێ لەبەرچاو گرتنی بەرجام و یەک ساڵ دوای چوونە دەرەوەی ئامریکا لە رێککەوتنی ناوەکی، هەوڵی پیتاندنەوەی ئورانیۆمی لە ئاستی لەسەدا ٢٠٪ و لەسەدا ٦٠٪ داوە.

هەروەها پاشکەوتەکانی ئورانیۆمی لەسەدا ٦٠٪ئێران بە زیاتر لە ١١٤کیلۆگرام گەیشتووە. ئەم هەژمارە لە مانگی رێبەندانەوە ٨٧.٥ کیلۆگرام بوو.







ئه‌م بابه‌ته 193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:06:01/06/2023