ئامادەکار/ جوانە تەیمەسی
راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی
رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٤ی جۆزەردان تاوەکوو ١١ی
جۆزەردان.
بەندی سێهەمی جاڕنامەی
جیهانی مافی مرۆڤ: هەموو تاکێک مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی تاکە کەسی هەیه.
زیندانی:
١- (بەشیر نووری) خەڵكی سنە، لە ماوەی رۆژانی رابڕدوو،
لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا.
٢- (ئەمین حەیدەری) خەڵکی رەوانسەر، خاوەن ناسنامەی
وڵاتی فەڕانسە و دانیشتووی شاری بەندەرعەباس، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری
ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و دوای ٦مانگ لەدەستبەسەر کرانی هێشتا باری یاسایی
ناڕوونە.
٣- (رێبوار تاڵبی) خەڵکی بانە، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای
تاوانەکانی ژمارە دوو، سزای یەک ساڵ و ٣مانگ زیندانی بەسەردا داسەپا.
٤- (محەممەد شەریفپوور باییندەرە) خەڵکی بانە، لە لایەن
لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ژمارە دوو، سزای یەک ساڵ و ٣مانگ زیندانی بەسەردا داسەپا.
٥- (موختار مێنبەری) تەمەن ٣٢ساڵ، خەڵکی سنە، رۆژی
دووشەممە رێکەوتی ٨ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە
دەستبەسەر کرا.
٦- (میلاد نەسری) تەمەن ٢٧ساڵ، خەڵكی سنە، رۆژی
چووارشەممە رێکەوتی ١٠ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە
دەستبەسەر کرا.
٧- (شۆڕش محەممەدپوور) تەمەن ٣٦ساڵ، خەڵکی سنە، رۆژی
یەکشەممە رێکەوتی ٧ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە
دەستبەسەر کرا.
کۆڵبەر:
١- (سەلام ئیسماعیلپوور) خەڵکی باینگان، رۆژی پێنجشەممە
رێکەوتی ٤ی جۆزەردان، لە کاتی کۆڵبەریدا لەسەر سنووری نەوسوود بە هۆی جەڵتەی دڵەوە
گیانی لەدەستدا.
٢- (سۆران) شۆرەت نادیار، خەڵکی بانە، لە ماوەی رۆژانی رابڕدوو لە
بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنووری بانە، بە سەختی
بریندار کرا.
سێدارە:
١- (عەلی پیری) تەمەن ٤٠ساڵ، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٤ی
جۆزەردان، لەزیندانی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە درا.
٢- (سەعید محەممەدی فەڕ) خەڵکی کرماشان، رۆژی پپنجشەممە
رێکەوتی٤ی جۆزەردان، لە زیندانی سنە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە درا.
٣- (محەممەد ئەمین وەلی نیا) تەمەن ٢٣ساڵ، خەڵکی
لوڕستان، رۆژی شەممە رێکەوتی ٦ی جۆزەردان، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی
خوڕەم ئاباد لەسێدارە درا.
٤- (عەبدولڕەحمان موزەفەر) تەمەن ٦٠ساڵ، خەڵکی قوروە،
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٧ی جۆزەردان، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی
ناوەندی سنە لە سێدارە درا.
٥- (حسەین سوڵتانیان) تەمەن ٣٩ساڵ، خەڵکی ئیلام، رۆژی
شەممە رێکەوتی ٦ی جۆزەردان، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندی
زاهێدان لەسێدارە درا.
ئهم بابهته 379
جار خوێنراوهتهوه