51ساڵ خەبات و تێکۆشان لە پێناوی ئازادی و یەکسانیدا
موختار ئەحمەدی
خەبات و تێکۆشان لە هەبوونی دۆخێکدا کە هەڵاواردن و نەبوونی دیمۆکراسی لە لەپاڵ گەشەی نادادپەروەری و درووست بوونی تۆێژی هەژار و دەوڵەمەند دێتە کایەوە. لەوەها هەلومەرجێکدا توێژێکی خەباتکار و خۆنەویست پێک دێت کە وەک ئەستێرە لەئاسمانێکی تاریک لە کۆمەڵگای زوڵم لێکراوو و ئیستبداد لێدراو دەردەکەوون و دەبنە موژدەدەری هێنانی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، سیاسی، و ئابووری لە ناوچەو ئەو وڵاتەی کە خەباتی تێدا،دەکرێ.
کۆمەڵە لە هەلومەرجێکی سیاسی تاریک و ئیستێبداد لێدراوی ئەو کاتی ئێران و کوردستان هاتە ناو گۆڕەپانی سیاسی کە سێبەری دیکتاتۆریەتی شاهەنشاهی پەهلەوی تا دەهات زیاتری دەکرد و سەرکوت و تۆقاندن ، زیندان، ئەشکەنجەو ئێعدام رۆژلەدوای رۆژ زیاتر دەبوو. دام و دەزگاکانی ساواک هەمو قوژبنێکی ژیانی تاکی کۆمەڵگای کردبووە شوێنی سیخوڕی و چاوەدێری ئەمنیەتی زاڵکردبوو کە مرۆڤ لە سێبەری خۆیشی دەترسا. لەوەها هەلومەجێکدا سەرەڕای ئەو فەزا سیاسی و ئەمنیەتیە بزووتنەوە یەک لەدوای یەکەکانی خوێندکاری، کرێکاری و خەباتکردن لە دژی سیستەمی فێئۆدالی لە گۆشەو کەناری ئێران بەدی دەکران و بڕێک جاریش بە توندوتیژی دەکێشرا.
هەردو بزووتنەوەی کرێکاری و خوێندکاری بەهۆی زیندو بوونیان لە گۆڕەپانی سیاسی ئەوکاتی ئێران زیاتر لەلایەن ساواکەوە لەژێر چاوەدێریدا بوون و زوومی کامێرا ئەمنیەتییەکانیان لەسەرکارو تێکۆشانی ئەو دو توێژە لەکۆمەڵگا زیاتر بە دیی دەکرا. خوێندکارانی کوردی زانستگاکانی ئێرانیش بەهۆی پێشینەی خەباتکارانەی نەسڵی پێش خۆیان و هەبوونی هەڵاواردنە یەک لەدواییەکەکان لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و کلتووری زیاتر هەستیان بە چەوسانەوەی زیاتر دەکرد. زاڵبوونی گوفتمانی چەپ لە ئێران و بەتایبەت لەناو زانستگاکان و توێژی خوێندکاری ئێرانی و کوردستانی لەم هەلو مەرجەدا قۆستنەوەی دەرفەتەکان بە قازانجی بونیات نانی حیزبێکی سیاسی کە خاوەن گوفتمانێکی چەپ بێت هاتە ئاراوە و وەک بیرۆکەیەک لەناخی خوێندکارانی کورد بەتایبەت لە ئاڵقەی یەکەمی پێکهێنەرانی ئەو حیزبە واتە کاک فوئاد موستەفە سوڵتانی، کاک حەمەحسەین کەریمی و کاک عەبدوڵڵا موهتەدی چەکەرەی کرد و لە پێنجی خەزەڵوەری سالی ۱۳٤۸ی هەتاوی کۆمەڵە وەک حیزبێکی سیاسی چەپ کە پێداگرە لە یەکسانی، عەداڵەت و ئازادی لەدایک بوو.
هاتنە ئارای کۆمەڵە وەک ڕەوتێکی سیاسی چەپ و پێشکەوتنخواز لەگەڵ خۆی چەندین چەمک و دەستەواژەی گرینگی سیاسی وەک عەداڵەتخوازی، یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاوان، ژنانی پێشمەرگە، یەکێیتیە جۆراوجۆرەکانی وەک یەکێیتی جوتیاران، مامۆستایان، ژنان، خوێندکاران کە تا ئەوکات لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستاندا بوونیان نەبوو جۆر وشێوازێک لە هێنانی بیرۆکەی پێشکەوتنخوازانەی سەردەم بوو کە لەاری چەندایەتی و چۆنایەتی بزووتنەوەی کودی دەوڵەمەند کرد و بەرەو پێش پاڵی پێوە،نا.
بە پێی تەشخیسی درووست و هەنگاوی جیدی و بە پراتیککردنی تیئۆریەکان زۆر زوو توانرا سیاسەتە نوێخوازانەکانی کۆمەڵە سەرەرای هەبوونی لەمپەرگەلی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئایینی و دژایەتی کردنی ئەحزابی دیکە، خۆی بە هەمو توێژەکانی کوردستان بناسێنێ و جێگای خۆی لەناو دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بکاتەوە.
دۆخی سیاسی ئەمڕۆی ئێران و دۆخی نالەباری ئابووری خەڵک و زیاتر بوونی بۆشایی نێوان چینی هەژارو دەوڵەمەند کە بژێوی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی بووەتە مەشغەڵەی کۆمەڵگاو زەروورەتی بەکردەوە دەرهێنان و پاڵپشتی کردن لە گوفتمانی کۆمەڵەی زیاتر لەهەرکات بە پێویست و زەروور دەزانرێ و دەبێ هەمو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەم گوفتمانە سەردەمیانە بکەنکە لەگەڵ تانو پۆی ژیانیان تێکەڵە پاڵپشتی بکەن . چوون بە بێ چارەسەر کردنی گرفتە چینایەتییەکان کۆمەڵگا ناتوانێت بگات بە بەختەوەری، باشوری کوردستان زیاتر لە دو دەهەیە کێشەی نەتەوایەتی تێدا نەماوە بەڵام چوون خاوەن گوفتمانێکی چەپ و عەداڵەتخواز نەبووە نەیتوانیووە رساڵەتی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکان بە ئەنجامی خۆی بگەیەنێت و مەودای نێوان دو توێژی هەژار و دەوڵەمەند کەم بکاتەوە. کۆمەڵەو گوفتمانەکەی لفەو دوانەی بەختەوەری کۆمەڵگان و هەر ئەمەیش وایکردووە کە توێژ لە دوای توێژی کۆمەڵگا روو لە کۆمەڵەو سیاسەتە درووست و ئینسانییەکانی بکەن. بەهۆی درووستی و زەرورەتی پڕۆگرام و بەرنامەی سیاسی بۆ داهاتو دروشمەکان و خەتی فیکری سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕکردووە.
ئێستا کۆمەڵە بووەتە ڕەوتێکی فیکری و سیاسی کە پانتایی کوردستان و جوغرافیایەکی زیاتری تەنیوەتەوە، ئەمەیش وا دەکات کە دەبێ زیاتر لەجاران و بە پێی پلانی نوێ و توکمە بەرەو پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و ئەو گۆڕانکاریانەی کەچاوەڕوان دەکرێ دێنە پێش خۆێ زیاتر ئامادە بکات.
ئهم بابهته 642
جار خوێنراوهتهوه