سامان
ریشەساحێب
لە
درێژەی شەپۆلی ناڕەزایەتی و مانگرتنە کرێکاری و سینفیەکان لە ئێران، کرێکارانی
بەشێکی دیکە لە کۆمپانیا و ناوەندەکان پەیوەست بوون بە ریزی مانگرتنی کرێکارانی
سەنعەتی نەوت، گاز و پێترۆکیمیا لە پارێزگاکان و ئەم شەپۆلە پان وبەرینە بەردەوامە.
تا
ئێستاکە رێکخراوی سینفی مامۆستایانی ئێران، 230 کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە
ناوخۆ و دەروەی وڵات، زیاتر لە سەد کەس لە کرێکاران و چالاکانی کرێکاری لە شاری
سنە، فێدراسیۆنی سەندیکای جیهانی ئینداستریاڵ، سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی
تاران و دەوروبەر، کرێکارانی شیرکەتی نەیشەکەری حەوت تەپە، رێکخراوی ئازادی
کرێکارانی ئێران، شۆرای خانەنیشنانی ئێران، گروپی یەکگرتوی خانە نشینان،
خوێندکارانی پێشڕەوی زانستگای ئیسفەهان، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئێران و هەروەها بە
دەیان رێکخراوی کرێکاری دیکە لە وڵاتانی جیاواز بۆ نمونە، فەرانسە، برەزیل،
سپانیا، ئیتالیا، ئەندۆنێزی، پاکستان، تورکیە، سەنگال و ئەلجەزایەر لەم مانگرتنە
سەرانسەرییە کرێکارانی ئێران پشتیوانیان کردووە.
پێشتر
مانگرتووان لە ناڕەزایەتی دەبڕین بە بارودۆخی نالەباری کاری، کەم بوونی
حەقدەستەکان، نابەرابەری لە هەمبەر دانی حەقدەست و ئیمکاناتی ئاسایشی یەکسان
دەستیان لە کار کێشاوتەوە. بە پێی راگەیاندنی شۆرای رێکخستنی ناڕەزایەتیەکانی
کرێکارانی سەنعەتی نەوت، خواستی سەرەکی کرێکارانی فەرمی ونافەرمی بردنەسەروەی
حەقدەستەکانە و پێداگری کراوە کە ئەم بارودۆخە نالەبار وپڕ لە نابەرابەرییە کە
تێیدا سەرەتایی ترین مافەکانی مرۆف پێشل دەکرێن ناتوانرێت درێژەی هەبێت و بە پێی
بارودۆخی ئابووری سەخت و دژوار حەقدەستی هیچ کرێکاریک نابێت کەمتر لە 12 ملیۆن
تمەن بێت.
ئەم
مانگرتنانە رۆژی شەممە رێکەوتی 29ی جۆزەردان دەستی پێکردووە و زۆربەی شارەکانی
ئێرانی گرتوەتەوە. شۆرای رێکخستنی ئەم ناڕەزایەتیانەی کرێکارانی پەیمانی نەوتی
تاران لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە، مانگرتنی ئێمە مانگرتنێکی
هۆشداریدەرە و بۆ یەک حەوتوو بەردەوامە و لە رۆژی 9ی پووشپەڕ دێینە ریزی هاوکارانی
فەرمی خۆمان کە مانگرتنیان راگەیاندووە و پێی پەیوەست دەبین.
خواستی
کرێکاران بردنە سەری حەقدەستەکان و درێژکردنەوەی رۆژانی پشووە، ئێستاکە زۆربەی
کرێکارانی پەیمانی 24 رۆژ لە مانگدا کار دەکەن و تەنیا شەش رۆژ وەک پشوو مافیان
هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە بەشێکی دیکە لە کۆمپانیاکان رۆژانی پشوو زۆر کەمترە
و خواستی کرێکاران زیادکردنی دە رۆژ پشووە لە ماوەی یەک مانگدا. هەروەتر کرێکاران
لە بارودۆخی ئیمەنی شوێنی کار و پاک و خاوێنی خۆیان بە تایبەت لە سەرەتای
سەرهەڵدانی نەخۆشی کرۆنا رەخنەی توندیان لە بەرپرسان هەیە و دەڵێن لە شوێنی
کارکردنیان بە بێ رەچاوکردنی مەرجە تەندروستیەکان ناچارن کار بکەن و هیچ جۆرە
ئەمنیەتێکی خۆپارێزی بوونی نییە و ژیانیان لە مەترسیدایە.
سیاسەتی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان، هموو کات سیاسەتێکی
دژە کریێکاری بووە، لە لایەک هەڵسووکەوتی توند و ئەمنی و قەزایی وەکوو تەقەی
راستەوخۆ لە کرێکارانی خاتوون ئابادی پارێزگای یەزد لە دەیەی هەشتا و لا لایەکی
دیکە بەڵێنی درۆیین بە کرێکاران و دابین کردنی داواکارییەکانیان بۆ نمونە
کرێکارانی مەعدەنی ئاسمینون لە شاری
کرمان. سەرەڕای هەڵسووکەوتە توندئامێزەکانی دەزگا ئەمنییەکانی رژیم بۆ سەر
کرێکاکاران و چالاکانی کرێکاری و سینفیەکان، دەرکردنی حوکمی لە سەرکار لابران،
زیندان و ئەشکەنجە، ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان بە تایبەت لە ماوەی دوو ساڵی
رابردوو تەشەنەی زیاتری سەندوو و گشتگیرتر بووە. وا چاوەڕوان دەکرێ کە کۆماری
ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر قۆناغ وشەپۆلی نوێی سەرهەڵدانی مانگرتن و ناڕەزایەتییە
کرێکارییەکان لە سەنعەتی نەوت، گاز و پێترۆکیمیا رەفتارێکی توندتر بکات کە بۆ
نمونە لە سەر کار لابردنی 700 کرێکاری پرۆژەیی لە پاڵاوگەی نەوتی تاران.
ئەم
مانگرتنانە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو دووهەمین شەپۆلی ناڕەزایەتی و مانگرتنی
کرێکارییە لە پیشەی نەوت، گاز و پێترۆکیما. مانگرتنەکان لە بارودۆخێکدا
سەریانهەڵدا کە دەیەکانی رابردوو، بە هۆی نەبوونی رێکخراوی سەرانسەری،
ناڕەزایەتیەکان و مانگرتنەکانی کرێکاری لە سەنعەتی نەوت، گاز و پێترۆکیمیا
بەربڵاوو بووە لانی زۆر لە یەک ناوچە دەستی پێکردووە. بۆ نمونە مانگرتنی کرێکارانی
پێترۆکیمای ماهشەر، بەڵام دوو مانگرتنی کرێکاری لەم پیشەیە لە گەلاوێژی ساڵی
رابردوو و ئەمساڵ، زۆر بەرین تر و بەربڵاوتر بووەتەوە.
مانگرتنی
ئەمجارەی کرێکارانی ناوچە پیشەیی و کومپانیا گەورەکانی نەوت و گاز لە لایەن
رێکخراوە سەربەخۆکانی شۆڕای هاوئاهەنگی و رێکخستنی ناڕەزایەتییە کرێکارییە
گرێبەستە نەوتییەکان بووە. دەتوانین بڵێن کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا رێکخراوە
فەرمییە کرێکارییەکان کە لە لایەن خودی رژیمەوە پشتگیری کراوون نەیانتوانیوە
کاریگەرییان هەبێت لە سەر ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان.
بەشێکی
یەکجار زۆر لە کرێکاران گرێبەستی کاری کاتییان هەیە، یان بە پرۆژەیەکی نادیار و بێ
گارانتی کار دەکەن و لە ئاکامدا هیچ جۆرە ئەمنییەتێکی کارییان نییە. لەم
پەیوەندییەدا دەتوانین ئاماژە بە دەرکردن و لە سەر کار لابردنی زیاتر لە 700
کرێکاری پرۆژەیی لە یەکەمین رۆژی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1400ی هەتاوی بکەین. بۆیە
کرێکاران بە هۆی بارودۆخی دژواری کار و گوزەرانی ژیانیان مانگرتن و ناڕەزایەتی
دەردەبڕن.
ناڕەزایەتییە
سنفیە کرێکارییەکان لە سەنعەتی نەوتی ئێران دەرخەری ئەو راستیەن کە ئەم بەشە
گرینگە لە ئابووری تەنانەت بۆ دانی حەقدەست و مافەکانی کرێکاران لە گەڵ کێشەی زۆر
جیدی بەرەوڕوون و ناتوانن وڵامدەری داخوازییەکانیان بن. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە
روانگەی کۆمەڵگای ئێران، ئاساییە کە هێزی فەرمی و نافەرمی لە سەنعەتی نەوت، گاز و
پێترۆکیما خاوەنی (مەزایای) ماڵی بن.
کۆماری
ئیسلامی ئێران لە هەموو جۆرە پلان وپیلانگێریەک کەڵک وەردەگرێ بۆ ئەوەی بتوانی ئەم
شەپۆلە دامرکێنێ. هیچ دوور نییە هەوڵ بدات جۆرێک درز بخاتە نێو کرێکارانی ناوچە
جیاوازەکان لە رێگای وەعد و بەڵێنی درۆیین و دابین کردنی بەشێک لە داخوازییە
کرێکارییەکان. ئێمە ئەم سیاسەتە فەشەڵەی کۆماری ئیسلامیمان لە خولەکانی پێشتر
بینیوە بەڵام وەک رابردوو و لە درێژماوە نەیتوانیوە سەرکەوتنێک بۆ رژیم دەستەبەر
بکات. بە تایبەت کە ئێستا نرخی هەڵاوسان، بەرزبوونەوەی لە رادەبەردەی نرخی شت و
مەک و گرانی، حەقدەستی چەند قات ژێر هێلی هەژاری، بێکاری بەربڵاو زۆر بابەتی دیکە
ژیانی زیاتر لە 40 میلیۆن کەسی لە کۆمەڵگای کرێکاری بە بنەماڵەکانیانەوە خستوەتە
ژێر مەترسی و ئەوان هیچ رێگایەک جگە لە ناڕەزایەتی لە بەرامبەر خۆیان نابینن.
.لە
لایەکەوە قورسایی گرانی سەرسووڕهێنەر و هەڵاوسان و لە لایەکی دیکەشەوە بێکاری و
دەرکردن و دواکەوتنی حەقدەستەکان دەنگی ناڕەزایەتی کرێکارانی بەرز کردوەتەوە. ئێمە
ناتوانین ئەو چاوڕوانییەمان لە کۆماری ئیسلامی هەبێت کە ئاماری راستەقینە لە
هەمبەر دۆسیەی چینی کرێکار رابگەیێنێت. ماڤی هەڵبژاردن بە فەرمی بناسێت، مافی
پێکهێنانی سەندیکا و رێکخراوە کرێکارییە سەربەخۆکان بە فەرمی بناسێت، بۆیە دەبێت
خەڵک و کۆمەڵگای جیهانی پاڵپشتی ئەم شەپۆلە ناڕەزایەتییە رەوا وبەرحەقەی کۆمەڵگای
کرێکاری ئێران بن بۆ ئەوەی بتوانێ سەرکەوێ و بە ئامانجەکانی خۆی بگات.
ئهم بابهته 652
جار خوێنراوهتهوه