ساڵی نوێی خوێندن و ئاسیمیلەی هەمە رەهەندی رژیم

ساڵی نوێی خوێندن و ئاسیمیلەی هەمە رەهەندی رژیم

موختار ئەحمەدی

پەروردەو بارهێنان لە هەر کۆمەڵگایەک بەردی بناغەی ئەو کۆمەڵگا پێک دێنێت و داهاتووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و گەشەی هەمەلایەنەی کۆمەڵگا لە هەموو ڕەهەندەکانیەوە بەندە بە پەروەردەی تەندرووست و پێشکەوتویی بواری پەروەردەوە بە پێی پێوانە پێشکەوتووەکانی سەردەم کە لە سیستەمی پەروەردەی رژیمدا بوونی نییە.لێرەدا بە پێی ریزبەندیەک ئاماژە بە چەند خاڵ دەکەین.

👈.سیاسی

نەتەوەکانی بندەستی ئێران بە ئێمەی کوردیشەوە زیاترتووشی هەڵاواردن و بێ مافی و بێبەش بوون لە خوێندن بە زمانی دایکی هاتوون و ئەمەیش وایکردووە کە قوتابی دەبێ هەم فێری زمانی نەتەوەی باڵادەست ببێت و هم دەبێت فێری زانستێک بێت کە لە زۆر رووەوە ئێمەی کورد لێی بەدوورین و لەگەڵ سایکۆلۆژی ئێمە نایەتەوە مەحکومین بە خوێندن و فێربوونی.

وانەکانی خوێندن لەرووی تایبەتمەندی و ناوەرۆکەوە زیاتر تووشی ئاسیمیلەیەکی ئایینی و مەزهەبی لە لایەک و شۆڤێنیزمی ئێرانی لە لایەکی دیکە بووەتەوە کە بەجێگای فێری هەڵسووکەوتی تەندروستی کۆمەڵایەتی و فێری کلتووری پێشکەوتووی سەردەم و پاراستنی مافی یەکتر بکرێن دەیانبەنەوە چاخەکانی مێژووی کۆن و باسی سولەیمان و یوسوف و داستانە ئاینی و مزهەبیەکان دەکرێن کە هیچ خزمەتێک بە باری پێشکەوتوویی کۆمەڵگا و تەعامولی داهێنەر و خزمەتگوزار لە کورت ماوەو درێژمەودا ناکات. بەڵکو خوڵقێنەری کلتوورێکە کە دەبێتە هۆکاری پەیدابوونی دەیان دیاردەی ناشیرین و پڕ لە خەسار لە روی دەروونی، کۆمەڵایەتی و سیاسەوە.

ئەگەر رێژەی تەمەنی لەشفرۆشی، رێژەی تەمەنی دزی و لادانە کۆمەڵایەتییەکان، هاتنەخوارەوەی تەمەنی خۆکوژییەکان، زۆرتر بوونی زیندانیانی لاوان و گەنجان و هەمو لادانە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێران بووەتە قەیران و دەوڵەت ناتەوانە لە چارەسەرکردنیان بەشێکی دۆخی ئابووریە و بەشێکی زۆریشی هەڵدەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی سەقەتی سیستەمی پەروەردە لە ئێراندا.

👈جۆری سیستەمی حاکمیەت و تێڕوانینی بە پەروەردە لەوڵاتانی نادیمۆکراتیکدا خۆی دەرخەری راستیەکە کە هەمو وزەو تواناکان لەباری ماڵی، مرۆیی و جۆر و شێوازی خوێندن دەبێ لەخزمەت ئامانجەکانی نیزامی حاکم دا بێت کە لە ئێران و لە کوردستانیش هەر ئەوە پێڕەو، هەدایەت و مودیریەت کراوە. مامۆستای پەروەرشی و دواتر دینی و کتێبەکانی دیکەی وەک کۆمەڵایەتی و فارسی پڕن لە هەڵاواردنە رەگەزی و جینسەتی و هێژموونی فاشیزمی فارس و مەزهەبی و ئایینی کە لێرادا رژیم چەند ئامانجی هەبووە.

👈 دابەشکردنی ئێمەی کورد بەسەر دو مەزهەبی شێعەو سونەدا کە نزیک بە پێنج میلیۆن شێعەی کوردمان هەیە کە پێڕەوی لە مەزهەبی شێعە دەکەن. دەیەوێت لە رێگای ئەو تاکتیکەوە خزمەت بە ستراتێژی درێژماوەی خۆی بکات کە هەمانا چاندنی تووی نیفاق و دوبەرکایەتییە لەناو ئێمەی کوردا. بڵام بەخۆشیەوە سەرەڕای دابین کردن و سەرف کردنی میلیاردها دۆڵار بودجە بەدرێژایی چل ساڵی رابردوو نەیتوانیووە بە ئامانجەکانی خۆی بگات و هەستی نەتەوەبوون و ئەو هاودەنگی و یەکڕەنگییە لەناو کوردانی رۆژهەڵاتدا قڕبکات و بەئامانجی خۆی بگات. لەکاتی بومەلەرزی کرماشان خەڵکی کورد ئاوێکی ساردیان بەدەستی رژیمدا کرد و ئەو مەسێجەیان بە دەسەڵاتی پاوانخواز دا کە تۆ ناتەوان و شکستخواردوو بوویت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانت ک بێجگە لە دوژمنکاری هیچ شتێکی نوێ و پێشکەوتنخوازانەت بۆ ئێمە نبووە. ئەسڵ و بەندەکانی ۱٥٫۱۷و ۱۹یاسای بنەڕەتی رژیم بۆ نەتەوە بندەستەکان کە لە مافە سەرەتاییەکانی هەرنەتەوەیەکە پاش چل ساڵ لە پەسەندکردنی هێشتا نەخراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و وەک خەونێکی وەدینەهاتووی لێهاتووە.

👈کۆمەڵایەتی: ئەگەر سەیری تێپەڕبوونی زەمەن بکەین تا هاتووە کۆمەڵگا تووشی توندوتیژی زیاتر بووە. بەجێگای ئەوەی پەروەردە لە خزمەت کۆمەڵگایەکی تەندرووست دا بێت، پەروەردە منداڵانی بەرەو توندوتیژی کۆمەڵایەتی بردووە. ئەمە هەڵدەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکار یەکەم ناوەرۆکی وانەکان دوهەم نائۆمێد بوون بەداهاتوو کە ئێستا ئەگەر سەرێک لە شەقامی هەرشارە بدەین دەبینین ئو کەسانەی کە وێندنی باڵایان تەواو کردوە خەریکی دەست فرۆشی یا لە سنوورەکان خەریکی کۆڵبەرین. بەپێی لێکدانەوەو راڤەی کۆمەڵناس و دەرونناسان یەکێکلە ۆکارکانی توندوتیژ بوونی تاکی کۆمەڵگا هەڵدگەڕێتەوە بۆ پەروردەی سەقەت. سیتەمی پەرواردەی ئێمە تاک فێری خۆشەویستی،خۆنەویستی و فێربوونی زانست ناکات کە ئاجێندای خزمەتکردنی زانستیانە بە کۆمەڵگا بێت.

بەڵکو هەوڵی پەروەردە ئەوەیە کە زانست لە هەموو رویەکەوە لەخزمەت ئامانجە سیاسییەکانی رژیمدا بێت.

میدیا و ئاسیمیلەی زمانی و کلتووری کە تا ئێستا وەک ئەسڵێکی نەگۆڕ پێڕەو کراوە بەجێگای خزمەتکردن وەک گورزێکی سەرکووت کەڵکی لێوەرگیراوە.

👈سیستەمی پەروەردەی دیمۆکراتیک ، لە دەوڵەت، عەقڵییەت و سیستەمی دیمۆکراتیکەوە سەرچاوە دەگرێت. لە سیستەمی دیمۆکراتیکدا کە لە ئوروپا دەبیندرێ کە بە باشی بووەتە کلتووری کۆمەڵاو بە لەبەرچاوگرتنی ماف و داخوازیە ئێتنیکی و نەتەوەییەکان و داڕشتنی پلانێکی سەردەمیانە بۆ پەروەردە کە تاکی سەربەخۆ و مافخواز و دیمۆکرات پەروەردە دەکات لەسەر کارەو ئەمە لە ئاکامی بوونی دەسەڵاتی دیمۆکراتیک و سیستەمی حوکمڕانی وەک رۆژئاوایە. لەوەها سیستەمێکدا هەمو ئاجێنداکان لەباری کۆمەڵایەتی، کلتووری، سیاسی لەخزمەت گەشەو پێشکەوتنی هەمەلایەن و هەمەڕەهەندی کۆمەڵگا دەبێت. لێرەدا پێوانەکان هەڵسووکەوتی باش،کرداری چاک و زانست لەخزمەت گەشەی کۆمەڵگادایەو بایەخە زانستی و دیمۆکراتیکەکان وەک لوتکەی ئاجێنداکان پێورەو لەوڵاتانی هاوشێوەیئێرانیش هەمو پێوانەیەک لەخزمەت ئایدۆلۆژی زاڵدایە و لێڕەدا جیاوازیەکان دەردەکەون و خۆیان نیشان دەدەن.

👈کۆتایی

لێرەدا ئێمە دەبێت هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی دەسەڵاتێکی دیمۆکراتیک کە مافی هەمو نەتەوەو ئیتنیکە جیاوازەکانی تێدا ڕچاو کرابێت وەک ستراتێژی گشتی لەبەرچاو بگیردرێت. چون بە بێ بوونی دسەڵاتی دیمۆکراتیک و دەوڵەت و کیانێکی کوردی ئێمە ناتوانین سیستەمێکی پەروەردەی دیمۆکراتیکمان بێت.

لە هەرێمی کودستانی باشوور بۆ ۲٤۰۰منداڵی تورکمانی قوتابخانەی تورکمانی دانراوە، لە فەرانسە مێژووی کورد بووەتە بەشێک لە خوێندنی وڵاتی فەرانسە کەچی ئێمە لە کوردستانی رۆژهەڵات زیاتر لە دو میلیۆن خوێندکار بێبەشن لە خوێندن بە زمانی دایکی کە زمانی کوردیە.

هەژاری و بێکاری بنەماڵە وایکردووە کە بەشێکی زۆر لە منداڵان ئەمساڵ لە خوێندن بێبەش بن و ئەمەیش ئازارێکی دیکەی بە جەستەی کۆمەڵگای کوردی لەپال زیاتربوونی رێژەی منداڵانی تووش بوو بە مادە هۆشبەرەکان و زۆر بوونی منداڵانی کارو منداڵانی سەرشەقام کرد.

گۆڕان لەعەقڵیەت و بیرکردنەوەی تاکی خوێندکار رووبە کۆمەڵگا، سیستەمی پەروەردەی سەقەت باری دەهینێت کە دەبێ بنەماڵەو خێزان هەوڵ بۆ باشتر بارهێنانی نەوەیەکی ئازاد، دڵسۆز و ماف ویست بدا و لەوپێناودا چۆن بەرپرسیارە لە دابینکردنی بژێوی ژیانی رۆژانەی منداڵەکەیان بە هەمانشێوەیش بەرپرسین لە بارهێنانی نەوەیەکی نوێ کە داهاتووی وڵاتەکەمانی پێ بسپێرین.


ئه‌م بابه‌ته 527 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:32:23/09/2021