موختار
ئەحمەدی
بە
درێژایی مێژوو خوێندکار هەمیشە ڕۆڵی توێژی بەرهەڵستکار و گۆڕانخواز بووە.
توێژێک
کە بە تێپەڕین لە بەهاو ئەرزشە سونەتی و کلاسیکەکانی سەردەمی خۆی و پێ نانە ناو جیهانێکی
مۆدێڕنی وەک نەخشە ڕێگای ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی ، کلتووری و ئابووری بۆ خۆی دەست
نیشان کردووە.
خوێندکار
و بزووتنەوەکەی لە مێژووی کۆن و هاوچەرخی ئێراندا سەرەڕای سەیال بوونی توانیویەتی
کاریگەری خۆی لە سەر گۆڕاکاری یا بیرە گۆڕانخوازەکان نیشان بدات و بەهۆی ئەو ڕۆڵەی
کە بە پێچەوانەی ویستەکانی دەسەڵات گێڕاویەتی تووشی سەرکوتی خوێناوی بێتەوە.
لەسەردەمی
دەسەڵاتی دیکتاتۆری شا و پاشان دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی کە بەهاتنە سەرکاری شۆڕشی
کلتووری لێکەوتەوەو بەشێکی بەرچاو لە خوێندکارانی لائیک و بیرجیاواز لەگەڵ مامۆستایانی
زانکۆکان کە بیرکردنەوەو تێڕوانینیان بە ژیان و سیاسەت دژی دەسەڵاتی زاڵ بوو سەرەڕای
پسپۆڕیان تووشی لادان لەسەر کارو دەرکردن هاتن.
ئەو
خۆکوشتنە کلتووریەی کە رژیم ناوی لێناوە شۆڕشی "فەرهەنگی" دەبێ وەک ژینۆسایدی
کلتووری سەیر بکرێ ، چوون هەمو بنەماکانی زانستی لەحاڵی گەشەی هەمەلایەنەی
زانستگاکانی ئەوکاتی ئێران گرتبووە نیشانەو لە ڕاستیدا خۆکوشتنێکی زانستیانە بوو کە
تا ئێستایش بەردەوامە.
جیاوازی
ڕەگەزی و هەڵاواردنی جینسیەتی بەهۆی زاڵبوونی دەسەڵات و ئیدئۆلۆژیەکی سێکتاریستی
تا هاتووە پێشی بە هێماکانی پێشکەوتن و چوون بەرەو جیهانێکی دیمۆکراتیک گرتووە.
زاڵکردنی
ئیدئۆلۆژی ئیسلامی سیاسی کە بە شێوازێکی کۆن و ناسەردەمیانە لەگەڵ پرسە زانستیەکان
دەجوڵێتەوە و هەرچەشنە پێشکەوتنێکی زانستی لە دەلاقەی دەقەکانی ئیدئۆلۆژی ئیسلامەوە
دەبینێ لەمپەرێکی تێڕوانین و کرداری لەپێش هەرچەشنە پێشکەوتنێک داناوە.
لابردنی
دەیان بواری خوێندن بۆ ژنان و کچان و بەربەست دانان لە پێش خوێندنی نیوەی کۆمەڵگا
لە بوارە زانستی و ئاکادمیکەکان ئەوپەڕی لێنەزانی و دواکەوتوویی سیستەمی پەروەردە
لە ئێران نیشان دەدات.
هەبوونی
چاوی ئەمنیەتی و هەوڵدان بۆ بە بەسیج کردنی خوێندکاران سەرەڕای هەبوونی هێژمۆنی ئۆرگان
و ناوەندە ئەمنیەتییەکان پڕۆسەیەکی ناسەرکەوتوو بووە بۆ رژیم و هەرکات رێبەران و بەرپرسانی
رژیم چوونەتە زانستگاکان لەگەڵ خوێندکاران هەم تووشی شەڕێکی گوفتمانی هاتوون و هەم
دۆڕاوی ئەو شەڕەیش لە سەرەتاوە تا دەگاتە سەدرەمی خاتەمی و تا ئەمڕۆ هەر بەرپرسان
دۆڕاوو و خوێندکاران سەرکەوتوو بوون.
چوون
تووشی شەڕێک هاتوون کە خوێندکار باسی لە ئازارەکانی کۆمەڵگا کردووەو دەسەڵاتیش هەوڵی
داپۆشین یا کەمڕەنگ کردنەوەی کێشەو نەحۆشینەکانی کۆمەڵگا دەدەن.
هەر
ئەو بەرانبەرکێ گوفتمانیە بوو کە دژایەتی خوێندکاری لێکەوتەوەو سەرکوتەکانی و ئاستی
ئەو سەرکوتانە تا هات لە لوتکەی خۆیدا لە ساڵی 78ی هەتاوی زانستگای تاران و بەشێک
لە شارەکانی ئێرانی لێکەوتەوە.
رژیم
پێی وابوو کە بە سەرکوتی خوێندکاران دەتوانێت پێش بە هزری عەداڵەتخوازی بگرێت. بەڵام
ئەم ڕەوتە بەهۆی گەشەی کۆمەڵگاو پێشکەوتنی هەمەلایەنەو لەڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی دەسەڵات
نەیتوانیووە هاوکات لەگەڵ کۆمەڵگا پێش بکەوێت.
هەر
ئەمەیش وایکردووە کە کۆمەڵگا لە بەهاو ئەرزشەکانی رۆژی خۆی کە ئازادی، دیمۆکراسی،
ژیان و گوزەران و مەعیشەتی باشترە بێنێتە گۆڕێ کە لەگەڵ بنەما فیکرییەکانی رژیم
دژایەتی هەیە شەڕ لە نێوان دوگوفتمانی بەرهەڵستکار و دەسەڵات پێک هاتووە.
لە
ساڵوەگەڕی رۆژی خوێندکاری ئەمساڵ بەهۆی دۆخی کورۆنا بەڕێوە نەچوو و تەنیا لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا
رێز لەم رۆژەدا گیرا کە لە 16سەرماوەزی ساڵی 1332چوار مانگ پاش کودەتای 28ی گەلاوێژ
بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە هاتنی ریچارد نیکسۆن جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا بە تووندو
تیژی کێشراو سێ کەس لە خوێندکارانی زانستگای تاران بەناوەکانی موستەفا بوزورگنیا،
ئەحمەد قەندچی و ئازەر شەریعەت رەزەوی گیانیان بەخت کرد و لەو رۆژەوە رێز لە رۆژی
خوێندکار دەگیردرێت.
خوێندکاری
کوردیش سەرەڕای ئەو ئەستەمانەی کە لەپێش چالاکی و هەڵسووڕانیان هەبوو توانیویانە ڕۆڵی
خۆیان لە پێناو کۆمەڵگایەکی یەکسان و دیمۆکراتیک بگێڕن.
خوێندکاری
کورد بە هەست کردن بە بوونی گوفتمانێکی جیاواز و نوێخواز کە وەک پێویستیەکی هەنووکەیی
سەردەمی خۆی چاویان لێدەکرد بونیاتی رەوتێکی فیکری و سیاسیان دانا کە دواتر بوو بە
ڕەوتێکی گشتگیری سیاڕساڵەت و پەیامی خوێندکار نەسرەوتن و بەردەوامی لەهەوڵەکانیان
لە پێناو گۆڕانخوازی و بەدیهێنانی جیهانێکی دیمۆکراتێک بەکردەوە سەلمێندراوە کە دەبێت
هەوڵ بۆ یەکانگیرکردنی هەموو بزووتنەوەکانی پانتایی ئێران لەگەڵ یەکتر بدرێت. بەقەولی
نیچە هێزی کۆنشگەر و واکۆنشگەر واتە دەسەڵات و بەهەڵستکار جێگای خۆیان بگۆڕنەوە ئەوەیش
بەبێ هاودەنگی و یەکگرتوویی بەکردەوەو پراتیک نایەتە دیی.
رۆژی
خوێندکار لەهەمو خوێندکارانی ئازادیخواز پیرۆز و یادی ئیبراهیمی لوتفوڵڵاهی خوێندکاری
کورد کە لە زیندانەکانی رژیم لە شاری سنە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی بەخت کرد. رێگایان
بەردەوام تا گەیشتن بە دوامەنزڵگەی ئازادی.سی و کۆمەڵایەتی کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی
کوردستانی ئێرانی لێکەوتەوە. بەهۆی سیاسەتی سەردەمیانەو گونجاو لەگەڵ دۆخی سیاسی و
کۆمەڵایەتی دوێنی و ئەمڕۆی کوردستان کە گوفتمانەکەی باس لە ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی
خەڵک دەکات نەک هەر لە کوردستان بەڵکو شەقامی سیاسی پانتایی ئێرانی لە خۆگرتووە.
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه